میخا 5 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

میخا 5:1-15

بەڵێنی دەرکەوتنی فەرمانڕەوایەک لە بێت‌لەحمەوە

1ئەی شاری سوپاکان، سوپاکانی خۆت کۆبکەرەوە،

چونکە گەمارۆ دراوین.

بە گۆچان لە ڕوومەتی

ڕابەری ئیسرائیل دەدەن.

2«بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی ئەفراتە،

هەرچەندە لەنێو شارۆچکەکانی5‏:2 یان: هۆزەکانی یەهودا.‏ یەهودا بچووکیت،

بەڵام یەکێک لە تۆوە بۆ من دەردەکەوێت

ئەوەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیل،

ڕەچەڵەکی لە دێرزەمانەوەیە،

لە ئەزەلەوەیە.»

3لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکات

هەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،

پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوە

بۆ لای نەوەی ئیسرائیل.

4جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکات

بە هێزی یەزدان،

بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.

جا بە ئاسوودەیی دەژین،

چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.

5ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،

کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان و

پێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.

حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،

لەگەڵ هەشت میر.

6بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن و

خاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.

بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،

کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان و

کاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.

7پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،

وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،

وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،

ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات و

بۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.

8پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،

لەنێو چەندین گەل،

وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،

وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،

ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،

کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.

9دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت و

هەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.

10یەزدان دەفەرموێت:

«لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم و

گالیسکەکانت تێک دەشکێنم.

11شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم و

هەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.

12ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم و

لەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.

13بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم و

لەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت5‏:13 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16‏:21‏-22.‏ لە ناوەڕاستت،

ئیتر کڕنۆش نابەیت

بۆ دەستکردی دەستەکانت.

14ستوونە ئەشێراکانت5‏:14 ستوونە ئەشێرا: هێمای خواژنە. بڕوانە یەکەم پاشایان 11‏:5‏.‏ لەنێوتدا هەڵدەکێشم و

شارەکانت وێران دەکەم.

15بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوە

لەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»