کاهینەکان خزمەتیان دەستپێدەکەن
1لە ڕۆژی هەشتەم، موسا هارون و کوڕەکانی و پیرانی ئیسرائیلی بانگکرد و 2بە هارونی گوت: «جوانەگایەک بۆ خۆت، بۆ قوربانی گوناه و بەرانێک بۆ قوربانی سووتاندن ببە، هەردووکیان ساغ بن و لەبەردەم یەزدان پێشکەشیان بکە. 3لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش بدوێ و بڵێ: ”گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه و جوانەگایەک و بەرخێکی یەک ساڵەی ساغ بۆ قوربانی سووتاندن و 4گایەک9:4 لە زمانی عیبری ئەو وشەیە بۆ نێر و مێ چێڵ و گا بەکاردێت، لێرە و لە ئایەتەکانی 18 و 19. بڕوانە 3:1. و بەرانێک بۆ قوربانی هاوبەشی بۆ سەربڕین لەبەردەم یەزدان ببەن، هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بە زەیت شێلراو، چونکە ئەمڕۆ یەزدان بۆتان دەردەکەوێت.“»
5ئەوەی موسا فەرمانی پێ کردبوو بردیانە پێش چادری چاوپێکەوتن و هەموو کۆمەڵەکە چوونە پێشەوە و لەبەردەم یەزدان وەستان. 6موسا گوتی: «یەزدان فەرمانی ئەمەی داوە، دەیکەن، ئینجا شکۆمەندی یەزدانتان بۆ دەردەکەوێت.»
7پاشان موسا بە هارونی گوت: «بڕۆ پێشەوە بۆ لای قوربانگاکە و قوربانی گوناهت و قوربانی سووتاندنەکەت بکە و کەفارەت بۆ خۆت و گەل بکە و قوربانی گەل بکە و کەفارەتیان بۆ بکە، هەروەک یەزدان فەرمانی دا.»
8ئیتر هارون چووە پێشەوە بۆ لای قوربانگەکە و جوانەگاکەی قوربانی گوناهی سەربڕی کە بۆ خۆی بوو. 9کوڕەکانی هارونیش خوێنەکەیان بۆ هێنا و ئەویش پەنجەی کردە ناو خوێنەکە و لەسەری قۆچەکانی قوربانگاکەی دا و خوێنەکەی ڕشتە بنکەی قوربانگاکە. 10پیوەکە و گورچیلەکان و ئەو پیوەی لەسەر جگەری قوربانییەکەی گوناه بوو لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد، 11بەڵام کەلاک و پێستەکەی لە دەرەوەی ئۆردوگاکە سووتاند.
12ئینجا قوربانی سووتاندنەکەی سەربڕی و کوڕەکانی هارون خوێنەکەیان دایێ، ئەویش بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاندی. 13پاشان قوربانی سووتاندنەکەی ئەوانی دایێ بە پارچەکانی و سەرەکەیەوە، ئەویش لەسەر قوربانگاکە سووتاندی. 14هەناو و قاچەکانیشی شوشت و لەسەر قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە سووتاندی.
15ئینجا هارون قوربانییەکەی گەلی پێشکەش کرد، گیسکەکەی برد کە قوربانی بوو بۆ گوناهی گەل، سەری بڕی و بۆ گوناه کردی وەک ئەوەی یەکەم.
16هارون بەپێی ڕێوڕەسم قوربانی سووتاندنەکەی پێشکەش کرد. 17هەروەها پێشکەشکراوەکەی دانەوێڵەی هێنا و مستی لێ پڕکرد و لەسەر قوربانگاکە سووتاندی، بێجگە لە قوربانی سووتاندنی بەیانی.
18گایەکە و بەرانەکەی سەربڕی، قوربانی هاوبەشی کە بۆ گەلە و کوڕەکانی هارون خوێنەکەیان پێیدا، ئەویش بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا پرژاندی. 19هەروەها پیوەکە لە گایەکە و دوگەکە لە بەرانەکە، ئەو پیوەش کە هەناو دادەپۆشێت و گورچیلەکان و ئەو پیوەی لەسەر جگەرە، 20ئەم پیوانەیان خستە سەر دوو سنگەکە. ئینجا هارون پیوەکەی لەسەر قوربانگاکە سووتاند، 21بەڵام هەروەک موسا فەرمانی دا، بۆ قوربانی بەرزکردنەوە لەبەردەم یەزدان، دوو سنگەکە و ڕانی ڕاستی بەرز کردەوە.
22ئینجا هارون دەستی بەرەو گەل بەرزکردەوە و داوای بەرەکەتی بۆ کردن و لە پێشکەشکردنی قوربانی گوناه و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی، هاتە خوارەوە.
23ئینجا موسا و هارون چوونە ناو چادری چاوپێکەوتن و پاشان هاتنە دەرەوە و داوای بەرەکەتیان بۆ گەل کرد. ئیتر شکۆمەندی یەزدان بۆ هەموو گەل دەرکەوت. 24ئاگرێک لەلایەن یەزدانەوە کڵپەی کرد، هات و لەسەر قوربانگاکە قوربانی سووتاندنەکە و پیوەکەی سووتاند. هەموو گەلیش بینییان و هاواریان کرد و بەسەر ڕوویاندا کەوتن.
Prästerna bär fram offren
1På den åttonde dagen kallade Mose samman Aron och hans söner och de äldste i Israel. 2Han sa till Aron: ”Ta en tjurkalv till syndoffer och en bagge till brännoffer, båda felfria, och för fram dem inför Herren. 3Säg till Israels folk att ta en bock till syndoffer och en kalv och ett lamm till brännoffer. Båda ska vara årsgamla och felfria. 4Ta också ett gemenskapsoffer till Herren bestående av en tjur och en bagge och ett matoffer av mjöl blandat med olja. I dag ska nämligen Herren uppenbara sig för er.”
5De ledde alltså fram allt detta till uppenbarelsetältet som Mose hade befallt och hela församlingen kom och ställde sig inför Herren. 6Mose sa till dem: ”Detta är vad Herren har befallt er och han ska uppenbara sin härlighet för er.”
7Sedan bad Mose Aron att gå fram till altaret, offra sitt syndoffer och brännoffer och skaffa försoning för sig själv och folket och sedan offra folkets offer för att försona dem så som Herren hade befallt.
8Aron gick alltså fram till altaret och slaktade kalven som sitt syndoffer. 9Hans söner förde fram blodet åt honom och han doppade sitt finger i det, strök det på altarets fyra horn och hällde ut resten vid foten av altaret. 10På altaret brände han enligt Herrens befallning till Mose upp syndoffrets fett, njurarna, fettet runt dessa och fettet runt levern, 11men köttet och huden brände han upp utanför lägret. 12Därefter slaktade han brännoffersdjuret, hans söner gav honom blodet och han stänkte det på altarets alla sidor. 13De bar fram till honom stycke efter stycke av djuret, även dess huvud, och han brände upp alltsammans på altaret. 14Sedan tvättade han inälvorna och benen och brände också detta på brännoffret på altaret.
15Därefter bar han fram folkets offer. Han slaktade bocken och offrade folkets syndoffer på samma sätt som han gjort med det förra offret. 16Så offrade han brännoffer till Herren i överensstämmelse med de givna föreskrifterna.
17Sedan bar han fram matoffret. Han tog en handfull av det och brände det på altaret förutom morgonens brännoffer.
18Han slaktade tjuren och baggen, folkets gemenskapsoffer. Arons söner bar fram blodet till honom och han stänkte det på altarets alla sidor. 19Fettet från tjuren och baggen, fettet från deras svansar, fettet runt inälvorna och fettet runt njurarna och levern 20placerade han på bringorna och brände upp fettet på altaret. 21Men han lyfte upp bringorna och högra låret inför Herren som ett lyftoffer, så som Mose hade befallt.
22Därefter välsignade Aron folket med sina händer utsträckta mot dem och kom sedan ner från altaret efter att ha offrat syndoffret, brännoffret och gemenskapsoffret. 23Mose och Aron gick in i uppenbarelsetältet och när de kom ut igen, välsignade de folket och Herrens härlighet visade sig för hela folket. 24Eld kom då ner från Herren och förtärde brännoffret och fettet på altaret. När folket såg detta jublade de och föll ner på marken.