لێڤییەکان 3 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 3:1-17

قوربانی بۆ پێکەوە ژیان

1«”ئەگەر قوربانییەکەی قوربانی هاوبەشی3‏:1 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7‏:11‏-15.‏ بوو، لە گاگەل پێشکەشی کرد، نێر یان مێ دەبێت ساغ بێت و بیهێنێتە بەردەم یەزدان. 2دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی دادەنێت و لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت. نەوەی هارون کە کاهینەکانن، خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن. 3لە قوربانی هاوبەشیش، بەم جۆرە قوربانی بە ئاگر پێشکەشی یەزدان دەکرێت: هەموو هەناوی و ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە، 4لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە، هەروەها ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکرێتەوە. 5نەوەی هارونیش لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنن، لەسەر ئەو قوربانی سووتاندنەی لەسەر دارەکانی سەر ئاگرەکەیە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.

6«”ئەگەر قوربانییەکەی لە مەڕوماڵات بوو، قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، نێر یان مێی ساغ پێشکەش دەکات. 7ئەگەر قوربانییەکەی بەرخ بوو، لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات. 8دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی دادەنێت و لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت و نەوەی هارون خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن. 9لە قوربانی هاوبەشییەکەش پیوەکەی وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش دەکرێت. دوگەکەی3‏:9 دوگ یان دونگ.‏ بە تەواوی لەلای دوا بڕبڕەی پشتەوە لێ دەکاتەوە لەگەڵ ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی بەسەر هەناویەوەیە، 10لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە. 11کاهینەکەش وەک خواردن لەسەر قوربانگا دەیانسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان.

12«”ئەگەر قوربانییەکەشی گیسک بوو، نێر یان مێ، لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات، 13دەستی لەسەر سەری دادەنێت و لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت. نەوەی هارون خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن، 14لەوەوە قوربانی بە ئاگرەکەی بۆ یەزدان پێشکەش دەکرێت. ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی لەسەر هەناوەکەیە، 15لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە، 16کاهینەکەش وەک خواردن لەسەر قوربانگا دەیانسووتێنێت. قوربانی بە ئاگرە، بۆنی خۆشییە، هەموو پیوەکە هی یەزدانە.

17«”ئەمە فەرزێکی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە لە هەموو نشینگەکانتاندا، نە پیو و نە خوێن مەخۆن.“»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

利未记 3:1-17

献平安祭的条例

1“如果有人用牛献作平安祭,必须在耶和华面前献上毫无残疾的公牛或母牛。 2献祭者要把手放在牛头上,在会幕门口宰牛。祭司——亚伦的子孙要把牛血洒在祭坛四周。 3献祭者要从平安祭中献上火祭给耶和华。他要取出遮盖内脏的脂肪和内脏上的脂肪、 4两个肾脏和肾脏上靠近腰部的脂肪以及肝叶。 5祭司要把这一切放在祭坛燃烧的木柴上和燔祭一起焚烧,作为蒙耶和华悦纳的馨香火祭。

6“如果用羊作祭物向耶和华献平安祭,必须献毫无残疾的公羊或母羊。 7如果献的是绵羊羔,献祭者要把羊羔带到耶和华面前, 8将手放在羊头上,在会幕前宰杀。亚伦的子孙要把羊羔的血洒在祭坛四周。 9献祭者要从平安祭中取出脂肪作为火祭献给耶和华。他要从靠近脊椎骨处取下整条肥尾巴、遮盖内脏的脂肪、 10两个肾脏和肾脏上靠近腰部的脂肪以及肝叶。 11祭司要把这一切放在祭坛上焚烧,作为献给耶和华的火祭。

12“如果献的是山羊,献祭者要把山羊带到耶和华面前, 13将手放在羊头上,在会幕门口宰杀。祭司要把羊血洒在祭坛四周。 14-15献祭者要取出遮盖内脏的脂肪和内脏上的脂肪、两个肾脏和肾脏上面靠近腰部的脂肪以及肝叶,作为火祭献给耶和华。 16祭司要把这一切放在祭坛上焚烧,作为蒙耶和华悦纳的馨香火祭。所有的脂肪都属于耶和华。 17你们无论住在哪里,都不可吃脂肪和血,这是你们世代永远要遵守的条例。”