لێڤییەکان 18 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 18:1-30

جووتبوونە نادروستەکان

1هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”من یەزدانی پەروەردگارتانم. 3وەک نەریتی خاکی میسر مەکەن کە تێیدا نیشتەجێ بوون و وەک نەریتی خاکی کەنعان مەکەن کە ئێوە دەهێنم بۆی و نەریتەکانیان بەجێمەهێنن. 4پێویستە ملکەچی یاساکانی من بن و فەرزەکانم بەجێبهێنن بۆ ئەوەی پەیڕەویان بکەن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. 5فەرز و یاساکانم پەیڕەو بکەن، چونکە ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بە هۆیانەوە دەژیێت، من یەزدانم.

6«”هیچ کەسێک لە کەسوکاری خۆی نزیک نەبێتەوە، بۆ جووت بوون لەگەڵی، من یەزدانم.

7«”ناموسی باوکت مەبە و ناموسی دایکت مەبە، لەگەڵ دایکت جووت مەبە، چونکە دایکتە.

8«”لەگەڵ باوەژنت18‏:8 زڕدایک.‏ جووت مەبە، ئەوە ناموسی باوکتە.

9«”لەگەڵ خوشکت، کچی باوکت یان کچی دایکت جووت مەبە، ئەگەر لە ماڵتان لەدایک بووبێت یان لە دەرەوە.

10«”لەگەڵ کچی کوڕەکەت یان کچی کچەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی تۆیە.

11«”لەگەڵ کچی ژنی باوکت کە لە باوکتەوە بووە، جووت مەبە، چونکە خوشکتە.

12«”لەگەڵ خوشکی باوکت جووت مەبە، چونکە پوورتە.

13«”لەگەڵ خوشکی دایکت جووت مەبە، چونکە پوورتە.

14«”ناموسی مامت مەبە، لە ژنەکەی نزیک مەکەوە و لەگەڵی جووت مەبە، چونکە مامۆژنتە.

15«”لەگەڵ بووکەکەت جووت مەبە، ژنی کوڕتە، لەگەڵی جووت مەبە.

16«”لەگەڵ براژنەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی براتە.

17«”لەگەڵ ژنێک و کچەکەی جووت مەبە، لەگەڵ کچی کوڕەکەی یان کچی کچەکەی جووت مەبە، ئەوان نزیکی ژنەکەن و ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە.

18«”هیچ ژنێکیش بەسەر خوشکەکەی مەخوازە هەتا ببێت بە هەوێی، هەتا لەگەڵی جووت بیت، کاتێک ژنەکەت لە ژیاندایە.

19«”لە هیچ ژنێکیش نزیک مەکەوە لە ماوەی گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانەی بۆ ئەوەی لەگەڵی جووت بیت.

20«”لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکە جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت.

21«”منداڵەکانت وەک قوربانی مەسووتێنە بۆ ’مۆلەخ‘18‏:21 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 28‏:3.‏، نەوەک ناوی خودای خۆت بزڕێنیت، من یەزدانم.

22«”لەگەڵ نێرێک جووت مەبە وەک جووتبوونت لەگەڵ ژن، ئەوە قێزەونە.

23«”لەگەڵ هیچ ئاژەڵێکیش جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت، هیچ ئافرەتێک لەبەردەم ئاژەڵ ئامادە نەبێت بۆ جووتبوون، ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە.

24«”بە هیچ یەکێک لەو ڕەفتارانە خۆتان گڵاو مەکەن، چونکە ئەو نەتەوانەی وا من ڕاویان دەنێم لەبەردەمتان بە هەموو ئەمانە گڵاو بوون. 25تەنانەت خاکەکە گڵاو بوو، منیش سزای تاوانەکەی دەدەم و خاکەکەش دانیشتووانەکەی دەڕشێنێتەوە. 26بەڵام ئێوە فەرزەکان بەجێدەهێنن و یاساکانم پەیڕەو دەکەن. هیچ کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ناکەن، نە هاوڵاتی و نە ئەو نامۆیەی لەنێوتاندایە. 27پێش ئێوە خەڵکی خاکەکە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانەیان کردووە، هەر بۆیە خاکەکە گڵاو بوو. 28ئەگەر خاکەکە گڵاو بکەن، ئەوا ئێوەش دەڕشێنێتەوە، وەک چۆن ئەو نەتەوانەی پێش ئێوەی ڕشاندەوە.

29«”بەڵکو هەرکەسێک کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ئەنجام بدات، ئەو کەسەی ئەوە دەکات لە گەلەکەی دادەبڕدرێت. 30جا فەرزەکانم بەجێبهێنن هەتا هیچ لەو نەریتە قێزەونانە نەکەن و پێی گڵاو نەبن کە پێش ئێوە کراون، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“»

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

利未記 18:1-30

禁止淫亂的條例

1耶和華對摩西說: 2「你把以下條例告訴以色列人。

「我是你們的上帝耶和華。 3你們曾經住在埃及,但不可效法埃及人的行為。我要把你們帶到迦南,但你們不可效法迦南人的行為,不可隨從他們的風俗。 4你們必須遵行我的典章,持守我的律例。我是你們的上帝耶和華。 5你們要遵守我的典章和律例。遵行的人必存活。我是耶和華。

6「你們任何人不可與近親亂倫。我是耶和華。 7不可與你母親亂倫而羞辱你父親。她是你的母親,不可與她亂倫。 8不可與你父親的妻妾亂倫,那會羞辱你的父親。 9不可與你的姊妹亂倫。不論是同父異母的,還是同母異父的,成長在同一家庭,還是不同家庭,都不可與她亂倫。 10不可與孫女或外孫女亂倫,那會自取羞辱。 11不可與你父親妻妾的女兒亂倫。她是你的姊妹,不可與她亂倫。 12不可與姑母亂倫,她是你父親的親人。 13不可與姨母亂倫,她是你母親的親人。 14不可與伯母或嬸母亂倫而羞辱你伯父或叔父。 15不可與兒媳亂倫。她是你兒子的妻子,不可與她亂倫。 16不可與兄嫂或弟媳亂倫,她是你兄弟的妻子。

17「不可與一個女人性交,又與她女兒性交,也不可與她孫女或外孫女性交。她們是她的近親。這都是邪惡行為。 18妻子還在世時,不可娶她的姊妹,與她的姊妹性交,使她們彼此作對。 19女人在月經期間不潔淨,不可與她性交。 20不可與鄰居的妻子性交,那會玷污自己。 21不可把兒女當作祭物獻給假神摩洛,不可褻瀆你上帝的名。我是耶和華。 22男人不可與男人性交,像和女人一樣,這是可憎的。 23不可與獸類交合,玷污自己。女人也不可與獸類交合。這是變態行為。

24「你們不可做這些事玷污自己。因為我要在你們面前趕走的各國正是因為這些行為而玷污了自己。 25他們居住的土地也都被玷污了,所以我因他們的罪惡而懲罰那片土地,我要使那片土地吐出他們。 26你們必須遵守我的律例和典章。不論你們還是寄居在你們中間的外族人,都不可做這些可憎之事。 27因為在你們之前居住在那裡的人做了這些可憎之事,玷污了那片土地。 28如果你們玷污了那片土地,它也會像吐出從前的居民一樣把你們吐出去。 29凡做這些可憎之事的,要將他從民中剷除。 30你們要遵守我的命令,不要效法那片土地上居民的惡俗,以致玷污自己。我是你們的上帝耶和華。」