لێڤییەکان 13 – KSS & ASCB

Kurdi Sorani Standard

لێڤییەکان 13:1-59

ڕێنمایی دەربارەی نەخۆشی پێست

1هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 2«ئەگەر کەسێک ئاوسانێک، یان لیرێک یان لەکەیەکی بریقەدار لەسەر پێستی لەشی هەبوو، کە گومانی نەخۆشی گواستراوەی پێستی13‏:2 نەخۆشی گواستراوەی پێست: لە زمانی عیبری بە واتای گەڕوگولی و چەند نەخۆشییەکی جیاوازی پێست دێت.‏ لێ بکرێت، ئەوا ئەو کەسە دەهێنرێتە لای هارونی کاهین، یان یەکێک لە کوڕە کاهینەکانی. 3ئەگەر کاهینەکە پشکنی زامەکە لە پێستی لەشە و ئەو مووانەی لەناو زامەکەن سپین و زامەکە لە پێستی لەش قووڵترە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. کاتێک کاهینەکە پشکنی، بەپێی ڕێوڕەسم ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. 4بەڵام ئەگەر لەکەیەکی بریقەداری سپی بوو لە پێستی لەش و لە پێست قووڵتر نەبوو و ئەو مووانەی لەناو لەکەکەن سپی نەببوون، ئەوا کاهینەکە کەسی تووشبوو حەوت ڕۆژ لە خەڵک جیا دەکاتەوە. 5ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی زامەکە وەک خۆیەتی و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژی دیکەش جیای دەکاتەوە. 6ئەگەر کاهینەکە دووبارە لە ڕۆژی حەوتەم پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینییەوە زامەکە کاڵ بووەتەوە و لە پێستی تەشەنەی نەکردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، واتا ئەوە لیرە. ئەو کەسە جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت. 7بەڵام ئەگەر لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کرد لەدوای ئەوەی پیشانی کاهینەکە درا بۆ پاککردنەوەی، دەبێت دیسان پیشانی کاهینەکە بدرێتەوە. 8ئەگەر کاهینەکە پشکنی لیرەکە لە پێستی تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو کەسە گڵاو بووە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە.

9«ئەگەر کەسێک نەخۆشی گواستراوەی پێستی هەبێت، ئەوا دەهێنرێتە لای کاهین. 10ئەگەر کاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی ئاوسانێکی سپی لە پێست هەیە و مووی سپی کردووە و لە شوێنی ئاوسانەکە گۆشتی ڕووت بە دەرەوەیە، 11ئەوا نەخۆشی پێستی درێژخایەنە لە پێستی لەشی، ئیتر کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، دوورەپەرێزی ناکات، چونکە گڵاوە.

12«بەڵام ئەگەر نەخۆشییەکە تەشەنەی کردبێت و هەموو پێستی داگرتبوو، لە سەرییەوە هەتا پێیەکانی، بەگوێرەی هەموو ئەوەی چاوی کاهینەکە دەیبینێت، 13کاهینەکە پشکنینی بۆ ئەنجام دا و بینی وا نەخۆشییەکە هەموو لەشی داگرتووە، ئەوا ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، لەو کاتەوە هەمووی سپی بووە، ئەوە پاکە. 14بەڵام هەر کاتێک گۆشتی ڕووتی تێدا بینی، ئەوا گڵاو دەبێت. 15کاتێک کاهینەکە گۆشتە ڕووتەکەی بینی، ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. گۆشتی ڕووت گڵاوە، ئەوا کەسەکە نەخۆشییەکی گواستراوەی هەیە. 16ئەگەر گۆشتە ڕووتەکە جارێکی دیکە سپی بووبێتەوە، ئەوا دێتەوە لای کاهینەکە. 17ئینجا کە کاهینەکە پشکنی وا شوێنە تووشبووەکە سپی بووە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە تووشبووەکە پاکە، ئەوا کەسەکە پاکە.

18«ئەگەر کەسێک لە پێستەکەی دومەڵێک بووبێت و چاک بووبێتەوە، 19لە شوێنی دومەڵەکەش ئاوسانێکی سپی یان لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو هەبێت، ئەوا پیشانی کاهینەکە دەدرێت. 20ئەگەر کاهینەکە پشکنی لە پێست قووڵترە و مووەکانی سپی بووە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە. ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە کە لە دومەڵەکە بڵاوبووەتەوە. 21بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی مووی سپی تێدا نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە، 22بەڵام ئەگەر لە پێست تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە گواستراوەیە. 23بەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و تەشەنەی نەکردووە، ئەوە شوێنەواری دومەڵەکەیە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە.

24«ئەگەر کەسێک لە پێستیدا شوێنێکی سووتاوی بە ئاگر هەبێت، گۆشتە ڕووتەکەی شوێنە سووتاوەکە لەکەیەکی بریقەداری سپی سوورباو یان سپی هەبێت، 25کاهینەکە پشکنی وا مووی لەکە بریقەدارەکە سپی بووە و لە پێست قووڵترە، ئەوە نەخۆشییەکی گواستراوەیە و لە شوێنە سووتاوەکە بڵاوبووەتەوە. کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. 26بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی لە لەکە بریقەدارەکە مووی سپی نییە و لە پێست قووڵتر نییە و ڕەنگی ئاساییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ جیای دەکاتەوە. 27کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم دەیبینێت، ئەگەر بە پێستدا تەشەنەی کردبێت، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی پێستە. 28بەڵام ئەگەر لەکە بریقەدارەکە لە شوێنی خۆی مایەوە و لە پێست تەشەنەی نەکردبێت و ڕەنگی ئاسایی بوو، ئەوا ئاوسانی سووتانەکەیە، کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە، چونکە شوێنەواری سووتانەکەیە.

29«هەروەها ئەگەر ئافرەتێک یان پیاوێک زامێک لە سەری یان لە چەناگەی هەبێت، 30کاهینەکە زامەکەی پشکنی وا لە پێست قووڵترە و مووی زەردی وردی تێدایە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، ئەوە کەچەڵییە، ئەوە نەخۆشی گواستراوەی سەر یان چەناگەیە. 31بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی تووشبوون بە کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە، بەڵام مووی ڕەشی تێدا نییە، ئەوا کاهینەکە حەوت ڕۆژ کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە. 32ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا تەشەنەی نەکردووە و مووی زەردی تێدا نییە و کەچەڵییەکە لە پێست قووڵتر نییە، 33با بتاشرێت، بەڵام کەچەڵییەکە نا، کاهینەکەش حەوت ڕۆژی دیکە کەسی تووشبوو جیا دەکاتەوە. 34ئەگەر کاهینەکە لە ڕۆژی حەوتەم کەچەڵییەکەی پشکنی، وا کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی نەکردووە و لە پێست قووڵتر نییە، ئەوا کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە کەسی تووشبوو پاکە، جا جلەکانی دەشوات و پاک دەبێت. 35بەڵام ئەگەر کەچەڵییەکە لە پێستدا تەشەنەی کردبێت لەدوای ئەوەی ڕاگەیەنرا کە پاکە، 36کاهینەکەش پشکنی وا کەچەڵییەکە لە پێست تەشەنەی کردووە، ئەوا کاهینەکە لەدوای مووی زەرد ناگەڕێت، ئەوە گڵاوە. 37بەڵام ئەگەر وەک خۆی مایەوە و مووی ڕەشی تێدا ڕوا، ئەوا کەچەڵییەکە چاک بووەتەوە، ئەوە پاکە و کاهینەکە ڕایدەگەیەنێت کە پاکە.

38«ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک لە پێستیدا لەکەی سپی هەبوو، 39کاهینەکەش پشکنی ئەوا لە پێستی لەشی لەکەی ڕەنگ ئاسایی سپی هەیە، ئەوە لیری بێ زیانە، لە پێستدا تەشەنەی کردووە، ئەوا کەسەکە پاکە.

40«ئەگەر کەسێک مووی سەری ڕووتایەوە، ئەوە کەچەڵە، ئەو پاکە. 41ئەگەر مووی سەری لەلای پێشەوە ڕووتایەوە، ئەوە سەر ڕووتاوە، ئەو پاکە. 42بەڵام ئەگەر لە کەچەڵییەکە یان ڕووتاوییەکە لەکەی سپی سوورباو هەبوو، ئەوا نەخۆشی گواستراوەیە و لە کەچەڵییەکەی یان ڕووتاوییەکەی تەشەنەی کردووە. 43ئەگەر کاهینەکە ئەوەی پشکنی و بینی وا ئاوساوی تووشبوونەکە سپی سوورباوە لە کەچەڵییەکەی یان لە ڕووتاوییەکەی وەک نەخۆشی گواستراوەی پێست، 44ئەوە کەسێکی نەخۆش و گڵاوە. کاهینەکەش ڕایدەگەیەنێت کە گڵاوە، سەری تووش بووە.

45«ئەو کەسە تووش بووە، جلی دڕاو لەبەر دەکات و سەری دانەپۆشراو دەبێت و سمێڵی دادەپۆشێت و هاوار دەکات: ”گڵاو! گڵاو!“ 46هەموو ئەو ڕۆژانەی نەخۆشییەکەی پێوەیە گڵاو دەبێت، گڵاوە و بە تەنها دەژیێت، دەرەوەی ئۆردوگا دەبێتە جێی مانەوەی.

ڕێنمایی سەبارەت بە کەڕوولێدان

47«بەڵام ئەگەر جلوبەرگێک کەڕوو لێی دابوو، جلوبەرگی خوری یان کەتان، 48ئەوەی ڕستراو بێت یان چنراو، لە کەتان و لە خوری، یان لە چەرم13‏:48 چەرم: واتا پێستی خۆشکراو، شتومەکی لە چەرم دروستکراو.‏، یان لە هەر دروستکراوێک لە چەرم، 49لێدانەکەش13‏:49 بۆ ئەو شتانەی کە کەڕووی هەڵهێناوە، واتا پیس بوون.‏ سەوزباو یان سوورباو بوو، لە جلەکە یان لە چەرمەکە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە هەر شتێک لە چەرم بێت، ئەوە لێدانی کەڕووە، جا پیشانی کاهین دەدرێت. 50کاهینەکەش کەڕووەکە دەپشکنێت و لێدراوە تووشبووەکە حەوت ڕۆژ جیا دەکاتەوە. 51جا کە لە ڕۆژی حەوتەم لێدانەکەی پشکنی وا لە جلەکە بڵاوبووەتەوە، لە ڕستراو یان لە چنراو یان لە چەرم، لە هەموو ئەوانەی لە چەرم دروستدەکرێت بۆ بەکارهێنان، ئەوا لێدانەکە کەڕووە و زیان بەخشە، گڵاوە. 52جا جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە لە خوری بێت یان کەتان یان لە هەر شتێکی چەرم دەیسووتێنێت، ئەوەی لێدانەکەی تێدایە، چونکە کەڕووی زیان بەخشە بە ئاگر دەسووتێنرێ.

53«بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی وا کەڕووەکە لە جلەکە یان ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان شتە چەرمەکە بڵاونەبووەتەوە، 54ئەوا کاهینەکە فەرمان دەدات ئەوەی لێدانەکەی تێدایە بشۆن و حەوت ڕۆژی دیکە جیای دەکاتەوە. 55ئەگەر کاهینەکە دوای شوشتنی لێدانەکە پشکنی کەڕووەکە دیمەنی نەگۆڕاوە و بڵاونەبووەتەوە، ئەوا گڵاوە. دەبێت بە ئاگر بیسووتێنیت، جا لەناوەوەی بێت یان لە دەرەوەی. 56بەڵام ئەگەر کاهینەکە پشکنی شوێنی کەڕووەکە ڕەنگی ئاساییە پاش شوشتنی، ئەوا لە جلەکە یان چەرمەکە، ڕستراوەکە یان چنراوەکە دەیدڕێنێت. 57بەڵام ئەگەر لە جلەکە، لە ڕستراوەکە یان چنراوەکە یان لە شتە چەرمەکە دەرکەوتەوە، ئەوا بڵاوبووەتەوە، ئەوەی کەڕووەکەی تێدایە بە ئاگر دەیسووتێنێت. 58بەڵام هەر جلێک، ڕستراو یان چنراو، یان شتێکی چەرم، ئەوەی دەیشۆیت و کەڕووەکەی تێدا نامێنێت، ئەوا دووبارە دەشۆردرێتەوە و پاک دەبێتەوە.»

59ئەوانە ڕێنماییەکان بوون دەربارەی کەڕوولێدان، لە جلی خوری یان لە کەتان، لە ڕستراو یان لە چنراو یان هەر شتێکی چەرم، بۆ ڕاگەیاندن کە پاکە یان گڵاوە.

Asante Twi Contemporary Bible

3 Mose 13:1-59

Ɔhonam Ani Nsaneyadeɛ Ho Mmara

1Awurade ka kyerɛɛ Mose ne Aaron sɛ, 2“Sɛ obi hunu sɛ biribi ahono ne honam ani, anaa pɔmpɔ anaa sowanini asi no na adidi kɔ ne honam mu a, ɔnhunu sɛ ɛyɛ kwata. Ɛsɛ sɛ wɔde saa onipa no kɔma ɔsɔfoɔ Aaron anaa ne mmammarima no mu baako 3na ɔhwɛ ahonoeɛ no. Sɛ enwi a ɛsi ahonoeɛ hɔ dane yɛ fitaa na ahonoeɛ no atɔ honam no mu a, na ɛyɛ kwata a ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no da no adi sɛ ɔyarefoɔ no yɛ ɔkwatani. 4Na sɛ ahonoeɛ no ntɔɔ honam no mu na sɛ ahonoeɛ hɔ nwi no nso nyɛɛ fitaa a, ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no yi ɔyarefoɔ no firi nnipa mu nnanson. 5Nnanson no duru a, ɔsɔfoɔ no bɛhwɛ no bio na sɛ ahonoeɛ no nsesaeɛ na ɛntrɛtrɛɛ honam no ani a, ɔsɔfoɔ no bɛsane atwa no asuo nnanson bio. 6Afei ne nnanson so no, ɔsɔfoɔ no bɛhwɛ ne honam ani bio, na sɛ ɔhunu sɛ yadeɛ no ano abrɛ ase a ɛntrɛtrɛɛ a, ɔsɔfoɔ no bɛka ato dwa sɛ, ɔyarefoɔ no ho atɔ no; ɔbɛkyerɛ mu sɛ ɛyɛ nsawa bi na ɛguu no berɛ tiawa bi mu. Enti sɛ ɔyarefoɔ no si ne ntoma a wɔbɛfa no sɛ wanya ayaresa awie. 7Na sɛ nso ɔyarefoɔ no ba ɔsɔfoɔ no nkyɛn ma ɔhwɛ no na yadeɛ no atrɛtrɛ a, ɛsɛ sɛ ɔsane ba ɔsɔfoɔ no nkyɛn bio 8na ɔhwɛ no na sɛ yadeɛ no atrɛtrɛ ɔhonam no ani a, afei, ɔbɛpae mu aka sɛ amanneɛ kwan so no, ne ho nte na ɛyɛ ɔhonam ani nsaneyadeɛ.

9“Sɛ obi nya ɔhonam ani nsaneyadeɛ a, ɛsɛ sɛ wɔde no kɔkyerɛ ɔsɔfoɔ na ɔhwɛ no. 10Sɛ ɔsɔfoɔ no hunu sɛ nwi no bi ayɛ fitaa na ekuro atɔ saa beaeɛ hɔ a, 11na ɛkyerɛ sɛ ɛyɛ ɔhonam ani nsaneyadeɛ, na ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no de to dwa sɛ amanneɛ kwan so no, onipa no ho nte. Ɛba saa a, wɔnhwehwɛ yadeɛ no mu bio, ɛfiri sɛ ɛda adi pefee sɛ honam no ayɛ kwata.

12“Nanso sɛ ɔsɔfoɔ no hunu sɛ kwata no adidi ne honam nyinaa firi ne tiri so kɔsi ne nan ase nyinaa a, 13ɔsɔfoɔ no bɛpae mu aka sɛ ne ho te, ɛfiri sɛ, ne honam nyinaa adane ayɛ fitaa. 14Na sɛ akuro no bi pue ne honam no baabi foforɔ a, wɔbɛpae mu ka sɛ onipa no yɛ ɔkwatani. 15Ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no pae mu ka ntɛm ara a ɔhunu ekuro wɔ honam no fa baabi, ɛfiri sɛ akuro no kyerɛ sɛ kwata wɔ honam no mu. 16Na sɛ akuro no wu na ɛdane yɛ fitaa sɛ honam a aka no a, ɔkwatani no bɛkɔ ɔsɔfoɔ no hɔ bio. 17Ɔsɔfoɔ no bɛhwɛ no na sɛ honam no fa hɔ ayɛ fitaa deɛ a, ɔsɔfoɔ no bɛpae mu aka sɛ ne ho atɔ no.

18“Sɛ pɔmpɔ si obi na ɛgyae 19na sɛ baabi a pɔmpɔ no siiɛ no biribi hyɛnn, bi anaa deɛ ɛbere kakra hono wɔ hɔ a, ɛsɛ sɛ ɔde ne ho kɔkyerɛ ɔsɔfoɔ. 20Na sɛ ɔsɔfoɔ no hwɛ na yadeɛ no adidi kɔ ne honam mu na enwi a ɛwɔ honam no hɔ no ayɛ fitaa a, ɔsɔfoɔ no bɛpae mu aka sɛ ɔyarefoɔ no ho nte, ɛfiri sɛ, kwata apue afiri pɔmpɔ no mu. 21Nanso sɛ ɔsɔfoɔ no hwɛ na ɔhunu sɛ enwi fitaa biara nni baabi a yadeɛ no wɔ hɔ no, na yadeɛ no nnidi nkɔɔ honam no mu, na ahosuo no yɛ nsonso a, ɔsɔfoɔ no bɛyi no afiri nnipa mu nnanson. 22Saa ɛberɛ no mu sɛ beaeɛ hɔ no trɛtrɛ a, ɔsɔfoɔ no bɛpae mu aka sɛ, onipa no yare kwata. 23Na sɛ beaeɛ a ɛhɔ ayɛ hyɛnn no anhono bio na antrɛtrɛ a, na ɛyɛ pɔmpɔ no twa kɛkɛ enti ɔsɔfoɔ no bɛpae mu aka sɛ, ne ho te.

24“Sɛ obi hyehye na sɛ nhyehyeeɛ no mu yɛ kɔkɔɔ ne fitaa anaa fitaa a, 25ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no hwɛ nhyehyeeɛ hɔ. Sɛ nwi a ɛwɔ beaeɛ a ɛhɔ nnii dɛm biara no dane yɛ fitaa na sɛ ɛyɛ adeɛ a adidi kɔ honam no mu a, na ɛyɛ kwata na apue afiri nhyehyeeɛ no mu, enti ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no pae mu ka sɛ onipa no yɛ ɔkwatani. 26Na sɛ ɔsɔfoɔ no hwɛ hunu sɛ nwi fitaa nni beaeɛ a ɛhɔ yɛ hyɛnn no, na sɛ hyɛnn no nnidi nkɔɔ honam no mu, na yadeɛ no regyae a, ɔsɔfoɔ no bɛyi no afiri nnipa mu nnanson 27na wahwɛ no bio ne nnanson so. Sɛ yadeɛ no trɛ fa ɔhonam no ani a, ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no pae mu ka sɛ kwata ayɛ onipa no. 28Nanso sɛ honam no fa hɔ a ayɛ hyɛnn no antrɛtrɛ honam no ani, na sɛ ɛyɛ sɛ deɛ ɛhɔ retwintwam no a, wɔbɛfa no sɛ ɛyɛ nhyehyeeɛ twa bi, enti ɔsɔfoɔ no bɛda no adi sɛ ɔnyare kwata.

29“Sɛ ekuro da ɔbarima anaa ɔbaa bi tirim anaa nʼafono ho a, 30ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no hwɛ; sɛ ɔhwɛ na ɔhunu sɛ yadeɛ no adidi kɔ honam no mu na ɔsane hunu enwi a ɛte sɛ akokɔsradeɛ wɔ ekuro no mu a, ɛsɛ sɛ ɔpae mu ka sɛ onipa no yare kwata. 31Na sɛ ɔsɔfoɔ no hwɛ na ɔhunu sɛ yadeɛ no nnidi nkɔɔ honam no mu, na mmom, ɛwɔ honam no ani a enwi tuntum wɔ mu a, ɛsɛ sɛ wɔyi onipa no firi nnipa mu nnanson, 32na ne nnanson so no, wɔsane hwɛ no bio. Sɛ yadeɛ no ntrɛtrɛeɛ na enwi a ɛte sɛ akokɔsradeɛ nnaa ne ho adi wɔ mu na ɛnnidi nkɔɔ honam no mu a, 33ɔbɛwerɛ enwi a atwa ekuro no ho ahyia nyinaa (na mmom ɛnyɛ ekuro no mu ankasa) na ɔsɔfoɔ no ayi no afiri nnipa mu nnanson bio. 34Ne nnanson so, ɔbɛsane ahwɛ no bio na sɛ yadeɛ no ntrɛtrɛeɛ, nnidi nkɔɔ honam no mu a, ɔsɔfoɔ no bɛpae mu aka sɛ onipa no ho ate na sɛ ɔsi ne ntoma wie a, na afei wadi mu. 35Na sɛ akyire no saa yadeɛ no trɛtrɛ a, 36ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no hwɛ no bio a ɔnhwɛ sɛ enwi a ɛte sɛ akokɔsradeɛ fra yadeɛ no mu na ɔpae mu ka sɛ, onipa no yare kwata. 37Na sɛ yadeɛ no trɛ a ɛretrɛtrɛ no gyae na sɛ enwi tuntum fu wɔ beaeɛ hɔ a, na ɛkyerɛ sɛ, ne ho atɔ no a kwata biara nni ne ho enti ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no pae mu ka sɛ, ne ho ate.

38“Sɛ ɔbarima anaa ɔbaa bi honam ani yɛ fitaa nahanaha, 39na akyire no, honam no ani dum ara na ɛredum a, na ɛnkyerɛ sɛ kwata ayɛ onipa no, na mmom, ɛyɛ yare foforɔ bi.

40“Sɛ obi tiri so pa a, ɛwom sɛ ne tiri so apa deɛ, nanso ɛno nkyerɛ sɛ ɔyɛ ɔkwatani! 41Sɛ obi tiri so pa firi ne moma so a, na ne moma so ara na apa, na ɛnkyerɛ sɛ ɛyɛ kwata. 42Na mmom, sɛ nsisiiɛ nkɔkɔɔ a fitaa frafra mu wɔ atipa no so a, na ɛkyerɛ sɛ, ebia, kwata pɛ sɛ ɛyɛ saa onipa no. 43Sɛ ɛba saa a, ɔsɔfoɔ no bɛhwɛ no na sɛ biribi kɔkɔɔ aboa ne ho baabi te sɛ kwata a, 44na ɛkyerɛ sɛ, kwata ayɛ no, enti ɛsɛ sɛ ɔsɔfoɔ no pae mu ka sɛ, onipa no yare kwata.

45“Onipa biara a wɔbɛhunu sɛ ɔyare kwata no, ɛsɛ sɛ ɔfira ntoma a atete na ɔma ne tirinwi fu, twa mpɛsɛmpɛsɛ na ɔkata nʼanim fa na ɔnam a ɔteateam sɛ, ‘Me ho nte! Me ho nte!’ 46Na nna dodoɔ a yadeɛ no nkɔeɛ no deɛ, wɔbɛfa ɔyarefoɔ no sɛ ne ho nte enti ɛsɛ sɛ ɔtena kuro no akyi baabi.

47“Sɛ kwata ho nsɛnkyerɛnneɛ bi ka atadeɛ mu 48kuntutam anaa nweratam, aboa nhoma anaa biribiara a wɔde aboa nwoma ayɛ mu, 49na sɛ nsisiiɛ ahahammono anaa kɔkɔɔ wɔ mu a, ebia na ɛyɛ kwata, enti ɛsɛ sɛ wɔde kɔma ɔsɔfoɔ na ɔhwɛ. 50Ɔsɔfoɔ no de bɛkɔ akɔsie nnanson 51na nnanson so no, wasane ahwɛ bio. Na sɛ ɔhunu sɛ nsisiiɛ no atrɛtrɛ a, na ɛkyerɛ sɛ, ɛyɛ kwata a ɛtumi sane nnipa, 52enti ɛsɛ sɛ ɔde ogya hye ntoma, kuntu ne ntadetam ne aboa nhoma no nyinaa, ɛfiri sɛ, ɛnam yeinom so bɛtumi ama yadeɛ no asane nnipa.

53“Na sɛ ne nnanson so no ɔhwɛ na sɛ nsisiiɛ no ntrɛtrɛeɛ a, 54ɔsɔfoɔ no bɛhyɛ ama wɔasi nneɛma a wɔdwene sɛ yadeɛ no bi wɔ mu no no nyinaa na wɔakora no baabi bio nnanson. 55Sɛ nnanson bio akyi faako a yadeɛ no wɔ hɔ no nsesaa nʼahosuo na ɛntrɛtrɛɛ a, wɔbɛfa no sɛ ɛyɛ kwata enti ɛsɛ sɛ wɔhye adeɛ no, ɛfiri sɛ, yadeɛ no adidi kɔ mu ara yie. 56Na sɛ ɔsɔfoɔ no hunu sɛ nneɛmasie no akyi, nsisiiɛ no ano abrɛ ase a, ɔbɛtwa hɔ afiri ntoma anaa aboa nhoma a wɔde adi dwuma bi no mu. 57Na sɛ ɛsane ba bio deɛ a, na ɛyɛ kwata enti ɛsɛ sɛ wɔhye no. 58Sɛ wɔsi na asɛm biara amma ho a, wɔtumi de di dwuma biara ɛberɛ a wɔasane asi bio no.”

59Yeinom ne mmara a ɛfa kwata a ɛwɔ ntoma anaa biribiara a wɔde aboa nwoma ayɛ a wɔnam so da no adi sɛ kwata wɔ dekodeɛ no mu anaa ebi nni mu no ho.