عیسا دەبێتە میوانی زەکا
1ئینجا عیسا چووە ناو ئەریحا و پێیدا تێدەپەڕی. 2لەوێ کابرایەکی لێبوو بە ناوی زەکا، دەوڵەمەند و گەورەی باجگران بوو. 3دەیویست ببینێت عیسا کێیە، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیدەتوانی، چونکە کورتەباڵا بوو. 4ڕایکرد و سەرکەوتە سەر دار هەنجیرێک تاکو بیبینێت، چونکە عیسا بەوێدا تێدەپەڕی.
5کە عیسا گەیشتە شوێنەکە، چاوی هەڵبڕی و پێی فەرموو: «زەکا، خێرا وەرە خوارەوە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ لە ماڵی تۆ بمێنمەوە.» 6جا خێرا هاتە خوارەوە و بە خۆشییەوە پێشوازی لێکرد.
7هەموو بینییان و دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن و گوتیان: «چووە بووەتە میوانی گوناهبارێک.»
8بەڵام زەکا ڕاوەستا و بە مەسیحی خاوەن شکۆی گوت: «گەورەم، ئەوەتا نیوەی سامانەکەم دەدەمە هەژاران و ئەگەر بە هەر شێوەیەک فێڵم لە کەسێک کردبێت، چوارقاتی دەدەمەوە.»
9عیساش پێی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕزگاری بۆ ئەم ماڵە هات، لەبەر ئەوەی ئەویش کوڕی ئیبراهیمە، 10چونکە کوڕی مرۆڤ هاتووە بەدوای لەناوچواندا19:10 ئەو کەسانەی شایستەی دۆزەخن. بگەڕێت و ڕزگاریان بکات.»
نموونەی دە کیسە زیوەکە
11کاتێک خەڵکەکە گوێیان لەمانە دەگرت، درێژەی پێدا و نموونەیەکی هێنایەوە، چونکە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو و وایان دەزانی کە پاشایەتی خودا خەریکە دەردەکەوێت. 12ئینجا فەرمووی: «پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، تاوەکو شانشینێک بۆ خۆی وەربگرێت و بێتەوە. 13دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی19:13 یۆنانی: مەنا. عیبری: مانێ. بڕوانە نەحەمیا 7:71. یەک مەنا دەکاتە نزیکەی کرێی سێ مانگی کرێکارێک. پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن.
14«بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە ڕقیان لێی بوو، شاندێکیان بەدوایدا نارد و گوتیان: ”نامانەوێت ئەمە پاشایەتیمان بکات.“
15«ئەوە بوو کە گەڕایەوە پاشایەتییەکەی وەرگرتبوو، فەرمانی دا ئەو کۆیلانەی زیوەکەی پێدابوون بانگ بکرێنە لای، تاکو بزانێت چییان لە بازرگانی قازانج کردووە.
16«یەکەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت دە کیسە زیوی قازانج کردووە.“
17«ئەویش پێی گوت: ”ئافەرین کۆیلەی چاک، چونکە لە کەمترین شت دەستپاک بوویت، ببە بە فەرمانڕەوای دە شار.“
18«دووەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت پێنج کیسە زیوی قازانج کردووە.“
19«بەمەشیانی گوت: ”تۆش ببە بە فەرمانڕەوای پێنج شار.“
20«ئەوی دیکە هات و گوتی: ”گەورەم ئەوەتا کیسە زیوەکەت، لە دەستەسڕێک پێچابوومەوە و هەڵمگرتبوو. 21لە ڕاستیدا لێت ترسام، لەبەر ئەوەی پیاوێکی دڵڕەقیت، ئەوەی داتنەناوە دەیبەیت و ئەوەی نەتچاندووە دروێنەی دەکەیت.“
22«ئەویش پێی گوت: ”ئەی کۆیلەی بەدکار، بە زارت تاوانبارت دەکەم، کە دەتزانی پیاوێکی دڵڕەقم، ئەوەی دامنەناوە دەیبەم و ئەوەی نەمچاندووە دروێنەی دەکەم، 23ئیتر بۆچی زیوەکەمت لە بانک دانەنا، کاتێک دەهاتمەوە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە؟“
24«بەوانەی گوت کە لەوێ ڕاوەستابوون: ”کیسە زیوەکەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زیوەکەی پێیە.“
25«ئەوانیش پێیان گوت: ”گەورەم، دە کیسە زیوی هەیە!“
26«وەڵامی دایەوە: ”پێتان دەڵێم: ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە. 27دوژمنانیشم، ئەوانەی نەیاندەویست پاشایەتییان بکەم، بیانهێننە ئێرە و لەبەردەمم بیانکوژن.“»
کەژاوەی پاشایانە
28دوای ئەوەی عیسا ئەمەی فەرموو، لە پێشەوە ڕۆیشت و بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت. 29کاتێک لە گوندی بێتفاجی و بێتعەنیا نزیک بووەوە، کە لەلای ئەو کێوەی کە کێوی زەیتوونی پێ دەگوترێت، دووان لە قوتابییەکانی نارد و 30فەرمووی: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کە دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن. 31ئەگەر یەکێک پرسیاری لێکردن: ”بۆچی دەیکەنەوە؟“ لە وەڵامدا بڵێن: ”گەورەمان پێویستی پێیەتی.“»
32دوو قوتابییەکە چوون و چی پێ گوتبوون بینییان. 33کاتێک جاشکەکەیان دەکردەوە، خاوەنەکانی لێیان پرسین: «بۆچی جاشکەکە دەکەنەوە؟»
34گوتیان: «گەورەمان پێویستی پێیەتی.»
35ئینجا بۆ عیسایان هێنا و کەواکانیان خستە سەر جاشکەکە و عیسایان سواری کرد. 36کاتێک بەڕێوە بوو، خەڵک کەواکانیان لەسەر ڕێگا ڕادەخست.
37لە لێژاییەکەی کێوی زەیتوون نزیک بووەوە، سەرجەم قوتابییەکان بە شادی و بە دەنگی بەرز دەستیان بە ستایشکردنی خودا کرد، بۆ هەموو ئەو پەرجووانەی بینییان، دەیانگوت:
38«﴿پیرۆزە ئەو پاشایەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾19:38 زەبوورەکان 118:26»
«ئاشتی لە ئاسمان و شکۆ بۆ خودا لە بەرزایی!»
39هەندێک فەریسی نێو خەڵکەکە، بە عیسایان گوت: «مامۆستا، قوتابییەکانت سەرزەنشت بکە.»
40وەڵامی دایەوە: «پێتان دەڵێم: ئەگەر ئەوانە بێدەنگ بن، بەردەکان هاوار دەکەن.»
گریانی عیسا بۆ ئۆرشەلیم
41کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بووەوە و شارەکەی بینی، بۆی گریا، 42فەرمووی: «خۆزگە بتزانیایە، تەنانەت تۆش، لەم ڕۆژەدا چ شتێک بۆت مایەی ئاشتییە! بەڵام ئێستا لەبەرچاوت شاراوەیە. 43ڕۆژانێکت بەسەردێت، کە دوژمنانت سەنگەرت لێ دەگرن، ئابڵوقەت دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەورت دەگرن. 44خۆت و منداڵەکانت لەناو شووراکانت لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن. بەردت بەسەر بەردەوە ناهێڵن، چونکە کاتی هاتنی پەروەردگارت19:44 مەبەستی هاتنی مەسیحە بۆ ڕزگارکردنیان. نەزانی.»
عیسا پەرستگا پاک دەکاتەوە
45کاتێک عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەستی بە دەرکردنی فرۆشیاران کرد. 46پێی فەرموون: «نووسراوە: ﴿ماڵەکەم ماڵی نوێژە،﴾19:46 ئیشایا 56:7 کەچی ئێوە کردووتانە بە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾19:46 یەرمیا 7:11»
47ڕۆژانە لە پەرستگا خەڵکی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و ڕابەرانی گەل هەوڵیان دەدا لەناوی ببەن. 48بەڵام هیچیان بۆ ئەنجامدانی نەدەدۆزییەوە، چونکە هەموو گەل بە پەرۆشەوە گوێیان لێ دەگرت.
撒該悔改
1耶穌進了耶利哥,正從城裡經過。 2有個人名叫撒該,是稅吏長,家財豐厚。 3他想看看耶穌,可是因為周圍人多,他身材矮小,無法看見。 4他便跑到前面,爬上一棵桑樹觀看,因為耶穌會從那裡經過。
5耶穌走到那裡,抬頭招呼他說:「撒該,快下來!今天我要住在你家。」
6撒該連忙爬下來,興高采烈地帶耶穌回家。 7百姓見狀,都埋怨說:「祂怎麼到一個罪人家裡作客?」
8撒該站起來對主說:「主啊,我要把我一半的財產分給窮人。我欺騙過誰,就還誰四倍。」
9耶穌說:「今天救恩臨到這家了,因為他也是亞伯拉罕的子孫。 10人子來是要尋找和拯救迷失的人。」
十個奴僕的比喻
11眾人在聽的時候,耶穌又為他們講了一個比喻,因為祂快到耶路撒冷了,人們以為上帝的國馬上就要降臨了。
12耶穌說:「有一位貴族要到遠方去受封為王,然後返回。 13臨行前,他召集了十個奴僕,發給每人一千個銀幣,吩咐他們,『你們在我出門期間要用這些錢做生意。』
14「可是他的人民卻憎恨他,他們隨後派一個代表團去請願說,『我們不要這人作我們的王。』
15「那貴族受封為王回來後,召齊十個奴僕,想知道他們做生意賺了多少。 16第一個奴僕上前稟告說,『主啊,我用你給我的一千個銀幣賺了一萬個銀幣。』
17「主人說,『好,你真是個好奴僕!你既然在小事上忠心,就派你管理十座城。』
18「第二個奴僕上前說,『主啊,我用你給我的一千個銀幣賺了五千個銀幣。』
19「主人說,『我派你管理五座城。』
20「另一個奴僕上前說,『主啊,這是你先前給我的一千個銀幣,我一直把它包在手帕裡。 21因為你很嚴厲,沒有存還要取,沒有種還要收,所以我怕你。』
22「主人聽了,對那奴僕說,『你這個惡奴僕!我要按你自己的話定你的罪。你既然知道我很嚴厲,沒有存還要取,沒有種還要收, 23為什麼不把我的銀幣存進錢莊,到我回來時可以連本帶利收回來?』
24「接著,他吩咐站在旁邊的奴僕,『收回他那一千個銀幣,賞給那個賺了一萬銀幣的。』
25「他們說,『主啊,那個人已經有一萬銀幣了。』
26「主人答道,『我告訴你們,凡有的,還要給他更多;凡沒有的,連他僅有的也要奪走。 27至於那些反對我作王的仇敵,把他們捉回來,在我面前處決。』」
騎驢進耶路撒冷
28耶穌說完這個比喻,就走在眾人前面上耶路撒冷去。
29快到橄欖山附近的伯法其和伯大尼時,耶穌派了兩個門徒,說: 30「你們去前面的村莊,進村的時候,必看見一頭從來沒有人騎過的驢駒拴在那裡,你們把牠解開牽來。 31若有人問你們為什麼把牠解開,就說,『主要用牠。』」
32兩個門徒出去後,所遇見的情形正如耶穌所說的。 33當他們解開驢駒時,主人果然問他們:「你們為什麼解開驢駒?」
34他們說:「主要用牠。」
35他們牽著驢駒回去見耶穌,又把自己的外衣搭在驢背上,扶耶穌上驢。
36耶穌騎著驢前行,眾人用外衣為祂鋪路。 37祂正走下橄欖山,將近耶路撒冷的時候,眾門徒因為以往所見的神蹟奇事,就歡騰起來,高聲讚美上帝:
38「奉主名來的王當受稱頌!
天上有平安,至高處有榮耀!」
39百姓中有幾個法利賽人對耶穌說:「老師,你要責備你的門徒。」
40耶穌說:「我告訴你們,如果他們閉口不言,這些石頭都要呼喊了!」
為耶路撒冷哀哭
41耶穌快到耶路撒冷時,看見那城就哀哭, 42說:「今天你若知道那能帶給你平安的事就好了!可惜這事現在是隱藏的,你看不見! 43因為有一天敵人要在你周圍築起壁壘把你團團圍住,四面攻擊你。 44他們要把你夷為平地,毀滅你城牆裡的兒女,不會留下兩塊疊在一起的石頭,因為你沒有認識到上帝眷顧你的時刻。」
耶穌潔淨聖殿
45耶穌進入聖殿趕走裡面做買賣的人, 46並對他們說:「聖經上說,『我的殿要成為禱告的殿』,你們竟把它變成了賊窩。」
47祂天天在聖殿教導人,祭司長、律法教師和百姓的官長都想殺祂, 48只是無從下手,因為百姓都十分喜愛聽祂講道。