لۆقا 1 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

لۆقا 1:1-80

مەبەستی ئەم نووسینە

1ئەی ساوفیلۆسی1‏:1 ناوێکی یۆنانییە، واتا ئەوەی خودای خۆشدەوێت.‏ پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیرۆکی ئەو شتانەی1‏:1 مەبەست لە هاتنەدی هەموو پێشبینییەکانی پێغەمبەرانە سەبارەت بە مەسیح.‏ لەلای ئێمە هاتنە دی، 2وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە1‏:2 یۆنانی: وشەکە: مەبەست لە پەیامی مەسیحە.‏ بوون. 3لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم، 4تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی.

پێشبینیی لەدایکبوونی حەزرەتی یەحیا

5لەو سەردەمەی هێرۆدسی باوک پاشای یەهودیا بوو، کاهینێک1‏:5 کاهین: پیاوێکی ئایینی جولەکەیە کە هەڵدەستێ بە ئەرکی قوربانی کردن لەناو پەرستگا و فێرکردنی خەڵک.‏ لە نۆرەی نەوەی ئەبیا1‏:5 گروپێکی کاهینان بوون لە نەوەی ئەبیا.‏ هەبوو کە ناوی زەکەریا بوو، ئەلیساباتی ژنیشی لە نەوەی هارون بوو. 6هەردووکیان لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گلەیی بوون لە پەیڕەوکردنی هەموو ڕاسپاردە و حوکمەکانی1‏:6 تەورات.‏ یەزدان. 7بەڵام منداڵیان نەدەبوو، چونکە ئەلیسابات نەزۆک بوو، هەردووکیشیان بە ساڵدا چووبوون.

8کاتێک زەکەریا لە نۆرەی کۆمەڵەکەی خۆیدا کاروباری کاهینیێتی جێبەجێ دەکرد لەبەردەم خودا، 9بەگوێرەی نەریتی کاهینیێتی1‏:9 یەکێک لە کاهینان هەڵدەستا بە دانانی بخوور لەناو قوربانگا.‏، تیروپشکی کەوتە سەر تاکو بچێتە ناو پەرستگای یەزدان و بخوور بسووتێنێت. 10لە کاتی سووتانی بخوورەکەدا، خەڵکی هەموو لە دەرەوە نوێژیان دەکرد.

11لەوێ فریشتەیەکی یەزدانی بۆ دەرکەوت، لەلای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوەستابوو. 12کاتێک زەکەریا فریشتەکەی بینی، پەشۆکا و ترسی لێ نیشت. 13بەڵام فریشتەکە پێی گوت: «زەکەریا مەترسە، چونکە پاڕانەوەکەت بیسترا، ئەلیساباتی ژنیشت کوڕێکی بۆت دەبێت و ناوی لێ دەنێیت یەحیا1‏:13 یەحیا: عیبری: یۆخەننەن، واتا خودا میهرەبانە، لەلای هەندێک بە یۆحەنا ناسراوە.‏. 14ئەو دەبێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ تۆ، زۆر کەس بە لەدایکبوونی دڵخۆش دەبن، 15چونکە ئەو لەبەرچاوی یەزدان دەبێتە کەسێکی مەزن و پایەبەرز. هەرگیز شەراب و مەی ناخواتەوە. لە سکی دایکییەوە پڕدەبێت لە ڕۆحی پیرۆز و 16زۆر لە ڕۆڵەکانی ئیسرائیل بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان دەگەڕێنێتەوە. 17بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە پێش یەزدان دەکەوێت1‏:17 خودا پێش هاتنی مەسیح یەحیای نارد.‏، تاکو دڵی باوکان بۆ لای منداڵەکان ڕابکێشێت و یاخیبووانیش بۆ لای دانایی ڕاستودروستان بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی گەلێکی ئامادە بۆ یەزدان پێکبهێنێت.»

18زەکەریاش بە فریشتەکەی گوت: «چۆن لەمە دڵنیا بم، چونکە خۆم پیرم و ژنەکەشم بە ساڵدا چووە؟»

19فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «من جبرائیلم1‏:19 جبرائیل: یەکێکە لەو دوو فریشتەیەی کە لە کتێبی پیرۆزدا ناویان هاتووە، بڕوانە دانیال 8‏:16‏.‏ لەبەردەم خودا ڕادەوەستم، نێردراوم تاکو لەگەڵت بدوێم و ئەم مژدەیەت بدەمێ. 20ئەوەتا لە ئێستاوە تۆ لاڵ دەبیت و توانای قسەکردنت نامێنێت هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شتانە ڕوودەدەن، چونکە باوەڕت بە قسەکەم نەکرد، ئەوەی لە کاتی خۆیدا دێتە دی.»

21خەڵکەکە چاوەڕوانی زەکەریایان دەکرد و سەرسام ببوون لە دواکەوتنی لەناو پەرستگادا. 22کاتێک هاتە دەرەوە نەیتوانی لەگەڵیان بدوێت، جا زانییان کە لە پەرستگادا بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە، چونکە بە ئیشارەت لەگەڵیان دەدوا و بە لاڵی مایەوە.

23کاتێک ڕۆژانی خزمەتکردنەکەی تەواوبوو، گەڕایەوە ماڵ. 24دوای ئەو ڕۆژانە، ئەلیساباتی ژنی سکی پڕبوو، پێنج مانگ خۆی شاردەوە و دەیگوت: 25«یەزدان ئەمەی بۆ کردم، لەم ڕۆژانەدا چاکەی خۆی نیشان دا و ئابڕووی منی لەنێو خەڵکدا کڕییەوە.»

مژدەی لەدایکبوونی عیسا

26کاتێک ئەلیسابات سکی شەش مانگ‏‏ بوو، خودا جبرائیلی فریشتەی نارد بۆ شارێک لە ناوچەی جەلیل کە ناوی ناسیرە بوو، 27بۆ لای پاکیزەیەک کە دەستگیرانی پیاوێک بوو لە بنەماڵەی داود بە ناوی یوسف، ناوی پاکیزەکەش مریەم بوو. 28جبرائیل هاتە لای مریەم و گوتی: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی نیعمەتی خودات بەسەردا ڕژاوە، یەزدانت لەگەڵە.»

29بەڵام ئەو بە پەیامەکە زۆر شێوا و بیری کردەوە دەبێت ئەمە چ جۆرە سڵاوێک بێت. 30فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا. 31ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا. 32پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت، خودای پەروەردگاریش تەختی داودی باوکی پێدەداتەوە. 33هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.»

34بەڵام مریەم بە فریشتەکەی گوت: «ئەمە چۆن دەبێت، کە من هێشتا پاکیزەم؟»

35فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت. 36ئەوەتا ئەلیساباتی خزمیشت بەو پیرییە سکی پڕە بە کوڕێک. ئەوەی پێیان دەگوت نەزۆک سکی شەش مانگە، 37چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.»

38مریەم گوتی: «ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.» فریشتەکەش بەجێی هێشت.

دیدەنی مریەم و ئەلیسابات

39لەو ڕۆژانەدا، مریەم هەستا و خێرا بۆ شارۆچکەیەک چوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی یەهودیا. 40چووە ماڵی زەکەریا و سڵاوی لە ئەلیسابات کرد. 41کاتێک ئەلیسابات گوێی لە سڵاوەکەی مریەم بوو، منداڵەکە لە سکیدا کەوتە جوڵەجوڵ و ئەلیسابات پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز. 42ئەلیسابات بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەنێو ژناندا بەرەکەتداریت، بەرهەمی سکت بەرەکەتدار دەبێت! 43بۆ من کێم تاکو دایکی گەورەکەم بێت بۆ لام؟ 44چونکە هەرکە دەنگی سڵاوەکەت بەر گوێم کەوت، منداڵەکە لە خۆشیدا لە سکمدا هەڵبەزییەوە. 45خۆزگە دەخوازرێت بەوەی1‏:45 بەوەی: لێرەدا دەگەڕێتەوە بۆ کەسی سێیەمی تاکی مێ، کە مەبەستی لە مریەمە.‏ باوەڕی هێناوە کە لە یەزدانەوە چی پێ گوتراوە دێتە دی.»

ستایشی مریەم

46مریەمیش گوتی:

«گیانم ستایشی یەزدان دەکات،

47ڕۆحم بە خودای ڕزگارکەرم دڵشادە،

48چونکە سەیری بێفیزی کارەکەرەکەی کرد.

ئەوەتا لە ئێستاوە هەموو نەوەکان خۆزگە بە من دەخوازن،

49چونکە توانادار کاری گەورەی بۆ من ئەنجام دا،

پیرۆزە ناوی ئەو.

50بەزەییەکەی بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن،

نەوە دوای نەوە.

51بە بازووی کاری بەهێزی ئەنجام دا،

ئەوانەی بە بۆچوونەکانی دڵیان لووتبەرز بوون، پەرتوبڵاوی کردنەوە.

52تەختی توانادارەکانی سەرەوژێر کردووە و

بێفیزەکانی بڵند کردەوە.

53برسییەکانی لە خێروبێر تێر کرد،

دەوڵەمەندانی بە دەستی بەتاڵ ڕەوانە کردەوە.

54بە یارمەتیدانی گەلی ئیسرائیلی بەندەی خۆی

هەتاهەتایە بەزەییەکەی بەبیر هێنایەوە

55لەگەڵ ئیبراهیم و نەوەکەی،

هەروەک بەڵێنی بە باوباپیرانمان دا.»

56مریەم لەلای ئەلیسابات نزیکەی سێ مانگ مایەوە، پاشان گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

لەدایکبوونی حەزرەتی یەحیا

57ئەلیسابات کاتی منداڵبوونی هات و کوڕێکی بوو. 58جا دراوسێ و خزمانی بیستیان یەزدان دەرگای بەزەیی فراوانی خۆی بۆ کردووەتەوە، لەگەڵی شادمان بوون.

59لە ڕۆژی هەشتەمدا بۆ خەتەنەکردنی منداڵەکە هاتن، لەسەر ناوی باوکی ناویان لێنا زەکەریا. 60بەڵام دایکی گوتی: «نەخێر، ناوی دەنرێت یەحیا1‏:60 بڕوانە 1‏:13.‏

61پێیان گوت: «کەس لە خزمانت بەم ناوە ناونەنراوە.»

62ئینجا ئاماژەیان بۆ باوکی کرد، دەیەوێت چ ناوێکی لێ بنێت. 63تەختەیەکی داوا کرد و لەسەری نووسی: «ناوی یەحیایە.» هەموو سەرسام بوون. 64دەستبەجێ دەم و زمانی زەکەریا کرایەوە، دەستی کرد بە قسەکردن و ستایشی خودا. 65هەموو دراوسێکانیان ترسیان لێ نیشت و لە سەراپای ناوچە شاخاوییەکانی یەهودیا هەموو ئەم شتانە بوون بە قسە و باسی سەر زاری خەڵکی. 66هەموو ئەوانەی ئەم باسەیان بیست لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئایا ئەم منداڵە دەبێتە چی؟» چونکە دەستی یەزدانی لەگەڵ بوو.

ستایشی زەکەریا

67زەکەریای باوکیشی پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و پێشبینی کرد و گوتی:

68«ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،

چونکە گەلەکەی بەسەرکردەوە و کڕییەوە1‏:68 بە واتای ڕزگاری کرد.‏.

69هێزی ڕزگاریمانی هەستاندەوە،

لە بنەماڵەی داودی بەندەی،

70وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە،

71بۆ ڕزگاربوون لە دەست دوژمنان و

هەموو ناحەزانمان،

72هەروەها بۆ بەخشینی بەزەیی بە باوباپیرانمان و

پەیوەستبوون بە پەیمانە پیرۆزەکەی،

73واتا ئەو سوێندەی کە بۆ ئیبراهیمی باپیرە گەورەمانی خوارد:

74کە ئێمە لە دەست دوژمن ڕزگارمان بێت و

بێ ترس ئەو بپەرستین،

75هەموو ڕۆژانی ژیانمان بە پیرۆزی و ڕاستودروستی1‏:75 لەبەرچاوی خودا ڕاست و دادپەروەرانە بین.‏ لەبەردەمیدا بین.

76«تۆش ئەی منداڵ، بە پێغەمبەری خودای هەرەبەرز ناودەبردرێیت،

چونکە پێش یەزدان دەکەویت، تاکو ڕێگای بۆ ئامادە بکەیت،

77تاکو بە گەلەکەی ڕابگەیەنیت

بە لێخۆشبوونی گوناهەکانیان ڕزگاریان دەبێت،

78بەهۆی بەزەییە بەسۆزەکەی خودامانەوە،

کە بەهۆیەوە ڕووناکی لە بەرزاییەوە بەسەرماندا دەدرەوشێتەوە،

79تاکو بەسەر ئەوانەی لە تاریکی و لە سێبەری مەرگدا دانیشتوون بدرەوشێتەوە،

بۆ ئەوەی پێیەکانمان بە ڕێگای ئاشتیدا ببات.»

80منداڵەکەش گەشەی دەکرد و لە ڕۆحدا بەهێز دەبوو، لە‏ چۆڵەوانی مایەوە هەتا ئەو ڕۆژەی کە خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەرخست.