عیبرانییەکان 8 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

عیبرانییەکان 8:1-13

سەرۆک کاهینی پەیمانی نوێ

1گرنگترین خاڵ لەوەی گوترا ئەمەیە: ئێمە سەرۆک کاهینێکی ئاوامان هەیە کە لە ئاسماندا لە دەستەڕاستی تەختی خودای پایەبەرز دانیشت، 2خزمەتکاری پیرۆزگا8‏:2 شوێنە پیرۆزەکانی ئاسمان.‏ و چادری پەرستنی ڕاستەقینەیە، ئەوەی پەروەردگار دایناوە نەک مرۆڤ.

3لەبەر ئەوەی هەر سەرۆک کاهینێک بۆ پێشکەشکردنی بەخشین و قوربانی دانراوە، هەر بۆیە پێویست بوو ئەویش شتێکی هەبێت کە پێشکەشی بکات. 4ئەگەر لەسەر زەوی بووایە، نەدەبووە کاهین، چونکە کەسانێکی هەیە بەگوێرەی تەورات قوربانی بکات. 5ئەوانەی خزمەتی وێنە و سێبەری شتە ئاسمانییەکان دەکەن، کە موساش بەتەمابوو چادری پەرستن دروستبکات، ئاگادار کرایەوە: ﴿بڕوانە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.﴾8‏:5 دەرچوون 25‏:40.‏ 6بەڵام لەڕاستیدا ئەو خزمەتەی کە عیسا وەریگرت لە خزمەتی ئەوان زۆر نایابترە، بەو ئاستەی کە خۆی پەیوەندی ڕێکخەرە بۆ پەیمانێکی باشتر، چونکە پەیمانە نوێیەکەی لەسەر بەڵێنی باشتر بنیاد نراوە.

7لەبەر ئەوەی ئەگەر پەیمانی یەکەم بێ کەموکوڕی بووایە، ئیتر شوێن بۆ دووەم داوا نەدەکرا. 8بەڵام خودا کەموکوڕی لە گەلەکەی دۆزییەوە، بۆیە پێیان دەفەرموێ:

﴿یەزدان دەفەرموێ: ئەوەتا سەردەمێک دێت،

پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم.

9وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم

ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم،

چونکە لەسەر پەیمانەکەم نەڕۆیشتن،

ئیتر منیش پشتگوێم خستن،

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

10یەزدان دەفەرموێت: ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم،

فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و

لەسەر دڵیان دەینووسم،

من دەبم بە خودای ئەوان و

ئەوانیش دەبن بە گەلی من.

11لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان

براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت، «یەزدان بناسە،»

چونکە هەموویان دەمناسن،

لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان،

12چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر

گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾8‏:12 یەرمیا 31‏:31‏-34

13کاتێک باسی ئەم پەیمانە دەکات و دەفەرموێ: «نوێ»، پەیمانی یەکەم کۆن دەکات. شتێکیش کە کۆن و پیر بوو، ئەوا لە نەمان نزیکە.