عیسا پایەبەرزترە لە موسا
1کەواتە ئەی خوشک و برایانی پیرۆز، ئێوە کە لە بانگەوازی ئاسمانی بەشدارن، سەیری عیسا بکەن کە نێردراو و سەرۆکی کاهینانی دانپێدانانمانە. 2ئەو دڵسۆز بوو بەرامبەر ئەو خودایەی کە دەستنیشانی کرد، هەروەک موسا لە هەموو ماڵی خودا دڵسۆز بوو. 3عیسا بۆی دانرا شایانی شکۆیەکی زیاتر بێت لە موسا، وەک چۆن دروستکەری خانووێک ڕێزی لە خودی خانووەکە زیاترە. 4لەبەر ئەوەی هەموو خانووێک کەسێک دروستی کردووە، بەڵام ئەوەی هەموو شتێکی دروستکردووە خودایە. 5موسا وەک خزمەتکارێکی دڵسۆز لە هەموو ماڵی خودا بوو و شایەتی بۆ ئەو فەرمایشتانە دەدا کە لە داهاتوودا خودا دەیفەرموو. 6بەڵام مەسیح وەک کوڕەکە لەسەر ماڵی خودا3:6 ماڵی خودا: مەبەست لەو پیرۆزگایەیە کە لە ئاسماندا هەیە. بڕوانە زەبوورەکان 20:6. دڵسۆزە، ئەو ماڵەش ئێمەین، ئەگەر دەستبگرین بەو متمانە و هیوایەی کە شانازی پێوە دەکەین.
ئاگادارکردنەوە لە دژی بێباوەڕی
7لەبەر ئەوە، وەک ڕۆحی پیرۆز دەفەرموێ:
﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
8دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا،
لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە لە بیابان.
9لەوێ باوباپیرانتان ئەزموونیان کردم و تاقییان کردمەوە3:9 بڕوانە یاقوب 1:13،14.،
هەرچەندە بۆ ماوەی چل ساڵ کردارەکانی منیان بینی.
10لەبەر ئەوە لەو نەوەیە تووڕە بووم،
فەرمووم: «دڵیان هەر بەرەو گومڕایی دەڕوات و
ڕێگای منیان نەناسی.»
11بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
«نایەنە ناو حەسانەوەی من.»﴾3:11 زەبوورەکان 95:7-11.
12خوشکان، برایان، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک یەکێکتان دڵێکی خراپ و بێباوەڕی هەبێت کە لە خودای زیندوو هەڵبگەڕێتەوە. 13بەڵکو هەموو ڕۆژێک یەکتری هانبدەن، ئەوەندەی پێی دەگوترێ ﴿ئەمڕۆ،﴾3:13 زەبوورەکان 95:7. تاکو کەستان بە فێڵی گوناه دڵی ڕەق نەبێت. 14بووینەتە هاوبەشی مەسیح، ئەگەر هەتا کۆتایی دەستبگرین بەو متمانەیەی لە سەرەتاوە هەمانە. 15وەک چۆن گوتراوە:
﴿ئەمڕۆ، کاتێک گوێتان لە فەرمایشتی ئەو دەبێت،
دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە یاخیبوونەکە ڕوویدا.﴾3:15 زەبوورەکان 95:7،8.
16جا کێن ئەوانەی بیستیان و یاخیبوون؟ ئایا هەموو ئەوانە نەبوون کە لە میسر بە ڕابەرایەتی موسا هاتنە دەرەوە؟ 17خودا بۆ ماوەی چل ساڵ لە کێ تووڕە بوو؟ ئایا لەوانە نەبوو کە گوناهیان کرد و لە بیاباندا تەرمەکانیان کەوت؟ 18خودا سوێندی لە کێ خوارد کە ناچێتە حەسانەوەکەی؟ ئایا لەوانە نەبوو کە یاخیبوون؟ 19هەر بۆیە دەبینین لەبەر بێباوەڕییان نەیانتوانی بچنە شوێنی حەسانەوەکەی.
Jesus Is Greater Than Moses
1Holy brothers and sisters, God chose you to be his people. So keep thinking about Jesus. We embrace him as our apostle and our high priest. 2Moses was faithful in everything he did in the house of God. In the same way, Jesus was faithful to the God who appointed him. 3The person who builds a house has greater honor than the house itself. In the same way, Jesus has been found worthy of greater honor than Moses. 4Every house is built by someone. But God is the builder of everything. 5“Moses was faithful as one who serves in the house of God.” (Numbers 12:7) He was a witness to what God would say in days to come. 6But Christ is faithful as the Son over the house of God. And we are his house if we hold tightly to what we are certain about. We must also hold tightly to the hope we boast in.
A Warning Against Unbelief
7The Holy Spirit says,
“Listen to his voice today.
8If you hear it, don’t be stubborn.
You were stubborn when you opposed me.
You did that when you were tested in the desert.
9There your people of long ago tested me.
Yet for 40 years they saw what I did.
10That is why I was angry with them.
I said, ‘Their hearts are always going astray.
They have not known my ways.’
11So when I was angry, I made a promise.
I said, ‘They will never enjoy the rest I planned for them.’ ” (Psalm 95:7–11)
12Brothers and sisters, make sure that none of you has a sinful heart. Do not let an unbelieving heart turn you away from the living God. 13But build one another up every day. Do it as long as there is still time. Then none of you will become stubborn. You won’t be fooled by sin’s tricks. 14We belong to Christ if we hold tightly to the faith we had at first. But we must hold it tightly until the end. 15It has just been said,
“Listen to his voice today.
If you hear it, don’t be stubborn.
You were stubborn when you opposed me.” (Psalm 95:7,8)
16Who were those who heard and refused to obey? Weren’t they all the people Moses led out of Egypt? 17Who was God angry with for 40 years? Wasn’t it with those who sinned? They died in the desert. 18God promised that those people would never enjoy the rest he planned for them. God gave his word when he made that promise. Didn’t he make that promise to those who didn’t obey? 19So we see that they weren’t able to enter. That’s because they didn’t believe.