عیبرانییەکان 13 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

عیبرانییەکان 13:1-25

وتەی هاندان

1بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا. 2میوانداری نامۆکان لەیاد مەکەن، چونکە بەمە کەسانێک بێ ئەوەی بزانن میوانداری فریشتەکانیان کردووە. 3یادی بەندکراوان بکەنەوە هەروەک ئەوەی لەگەڵیان بەند کرابن، هەروەها زۆرلێکراوانیش وەک ئەوەی خۆتان لەگەڵ ئەواندا زۆرلێکراو بن.

4با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات. 5با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی:

﴿هەرگیز پشتگوێت ناخەم،

هەرگیز وازت لێ ناهێنم.﴾13‏:5 دواوتار 31‏:6

6کەواتە بە متمانەوە دەڵێین:

﴿یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم.

مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟﴾13‏:6 زەبوورەکان 118‏:6‏،7‏.‏

7ڕابەرەکانتان لەیاد بێت، ئەوانەی باسی وشەی خوداتان بۆ دەکەن، تەماشای سەربوردەیان بکەن و لاسایی باوەڕیان بکەنەوە. 8عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە.

9مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات13‏:9 بە بۆچوونی جیاواز گومڕا مەبن.‏، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین. 10ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن.13‏:10 واتا کاهینانی پەیمانی کۆن بۆیان نییە لە بەرهەمی خاچی مەسیح سوود وەربگرن، بڕوانە ئایەتی 15.‏

11سەرۆکی کاهینان خوێنی ئاژەڵان وەک قوربانی گوناه دەهێنێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، بەڵام کەلاکەکانیان لە دەرەوەی ئۆردوگا دەسووتێنرێن13‏:11 بڕوانە دەرچوون 29‏:14‏.‏. 12لەبەر ئەوە عیساش لە دەرەوەی دەرگای شار ئازاری چێژت، تاکو بە خوێنی خۆی گەل پیرۆز بکات. 13کەواتە با بچینە دەرەوەی ئۆردوگا13‏:13 مەبەستی دەوروبەری شوورای ئۆرشەلیمە.‏ بۆ لای عیسا، ڕیسواییەکەی هەڵبگرین. 14لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت.

15لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا. 16هەروەها چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵک پشتگوێ مەخەن، چونکە ئەو جۆرە قوربانییانە خودا دڵشاد دەکات.

17گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت.

18نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت. 19زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان.

20با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، 21بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین.

سڵاوی کۆتایی

22خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، بە سنگفراوانییەوە ئەم وتەی هاندانە وەربگرن، چونکە تەنها نامەیەکی کورتم بۆ نووسیون.

23بزانن تیمۆساوسی برامان ئازاد کراوە. ئەگەر زوو هات، بەیەکەوە دیدەنیتان دەکەین.

24سڵاو لە هەموو ڕابەران و تەواوی باوەڕداران بکەن.

باوەڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لێدەکەن.

25با نیعمەتی خودا لەگەڵ هەمووتان بێت.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

希伯来书 13:1-25

做上帝喜悦的事

1你们要继续彼此相爱,情同手足。 2不要忘记款待客旅,因为曾经有人接待客旅时不知不觉接待了天使。 3要设身处地地顾念那些被囚禁的人,要感同身受地顾念那些遭遇苦难的人。

4人人都要尊重婚姻,不可玷污夫妻关系13:4 夫妻关系”希腊文是“婚姻的床”。,因为上帝必审判淫乱和通奸的人。

5不要贪爱钱财,要对自己拥有的知足,因为上帝说过:

“我永不撇下你,也不离弃你。”

6这样,我们可以放胆地说:

“主是我的帮助,

我必不惧怕,

人能把我怎么样?”

7你们要记住从前带领你们、把上帝的道传给你们的人,留心观察他们一生如何行事为人,效法他们的信心。 8耶稣基督昨日、今日、直到永远都不改变。 9你们不要被五花八门的异端邪说勾引了去,因为心中得到力量是靠上帝的恩典,而不是靠饮食上的礼仪,这些礼仪从未使遵守的人受益。

10我们有一座祭坛,坛上的祭物是那些在圣幕里工作的人没有权利吃的。 11大祭司把祭牲的血带进圣所作为赎罪祭献上,而祭牲的身体则在营外烧掉。 12同样,耶稣也在城门外受难,为要用自己的血使祂的子民圣洁。 13因此,让我们也走出营外到祂那里,忍受祂所忍受的凌辱吧! 14我们在地上没有永远的城,我们寻求的是那将来的城。

15让我们靠着基督,常常开口以颂赞为祭献给上帝,这是承认主名的人13:15 承认主名的人”希腊文是“承认主名的嘴唇”。所结的果子。 16不可忘记行善和帮补别人,因为这样的祭是上帝所喜悦的。

17要顺服引导你们的人,因为他们为你们的灵魂时刻警醒,将来要向上帝交账。你们要听从他们,使他们满心喜乐地尽此职责,不致忧愁,否则对你们毫无益处。

18请为我们祷告,因为我们自信良心无愧,凡事都愿意遵行正道。 19也请你们特别为我祷告,使我能够早日回到你们那里。

祝福与问安

20愿赐平安的上帝,就是那位凭着立永恒之约的血使群羊的大牧人——我主耶稣从死里复活的上帝, 21在各样善事上成全你们,好使你们遵行祂的旨意,并借着主耶稣在你们心中动工,使你们做祂喜悦的事!愿荣耀归给上帝,直到永永远远。阿们!

22弟兄姊妹,我简短地写信给你们,希望你们听我劝勉的话。 23你们知道,我们的弟兄提摩太已经被释放了。如果他及时来到,我会与他一起去看你们。

24请代我问候所有带领你们的人以及众圣徒。从意大利来的人也问候你们。

25愿恩典与你们众人同在!