عیبرانییەکان 1 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

عیبرانییەکان 1:1-14

پایەبەرزی عیسای مەسیح

1لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، 2بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. 3کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی1‏:3 وێنەی کڕۆکیەتی: مەبەستی لەوەیە کە مەسیح دەربڕینێکی ڕاستەقینەی ناخی خودایە.‏، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی هەموو گوناهەکانی پاک کردەوە، لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. 4بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر.

5ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

﴿تۆ کوڕی منی،

من ئەمڕۆ بوومە باوکت﴾1‏:5 زەبوورەکان 2‏:7.‏؟

هەروەها:

﴿من دەبمە باوکی ئەو و

ئەویش دەبێتە کوڕی من﴾1‏:5 دووەم ساموئێل 7‏:14 و یەکەم پوختەی مێژوو 17‏:13.‏؟

6دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت:

﴿با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.﴾1‏:6 لە وەرگێڕانی یۆنانی بۆ پەیمانی کۆن، دواوتار 32‏:43.‏

7لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ:

﴿خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن،

خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.﴾1‏:7 زەبوورەکان 104‏:4.‏

8بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت:

﴿ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،

داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە.

9تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە،

بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای،

بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی1‏:9 لە پەیمانی کۆن داود لەلایەن ساموئێلەوە چەورکرا کە هەڵبژاردەی خودایە، ئەم چەورکردنەش وەک نەریتێک بەردەوام بوو بۆ ڕزگاریی خودا.‏ کردیت.﴾1‏:9 زەبوورەکان 45‏:6‏،7‏.‏

10هەروەها:

﴿تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا،

ئاسمانیش دەستکردی تۆیە.

11ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت،

هەموو وەک کراس کۆن دەبن.

12وەک کەوا دەیپێچیتەوە،

وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن،

بەڵام تۆ هەروەک خۆتی،

ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.﴾1‏:12 زەبوورەکان 102‏:25‏-27.‏

13ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە:

﴿لە دەستەڕاستم دابنیشە

هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ1‏:13 بەهۆی ئەوەی پاشا کورسییەکەی بەرز بووە، تەختەیەک لەژێر پێی دانراوە کە وێنەی دوژمنەکانی لەسەر کێشراوە، وەک هێمایەک بۆ خستنە ژێر پێیان.‏ بۆ پێیەکانت﴾1‏:13 زەبوورەکان 110‏:1.‏؟

14ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟