سەرژمێری 7 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 7:1-89

پێشکەشکراوەکان بۆ تەرخانکردنی قوربانگا

1ئەو ڕۆژەی کە موسا لە دانانی چادرەکەی پەرستن تەواو بوو، دەستنیشانی کرد و تەرخانی کرد لەگەڵ هەموو کەلوپەلەکانی، هەروەها قوربانگاکەش و هەموو قاپوقاچاغەکانی دەستنیشان کرد و تەرخانی کرد. 2ئینجا سەرۆکەکانی ئیسرائیل، گەورەی بنەماڵەکانیان کە سەرۆکی هۆزەکان بوون، بەرپرسیار بوون لەسەر تۆمارکراوەکان، پێشکەشکراوەکانیان بەخشی. 3دیارییەکانیان هێنایە بەردەم یەزدان، شەش عەرەبانەی داپۆشراو و دوازدە گای خەساو7‏:3 گای خەساو توانای زاوزێکردنی نییە، هەروەها تایبەت دانراوە بۆ کارکردن.‏، هەر عەرەبانەیەک بۆ دوو سەرۆک و بۆ هەر یەکێکیان گایەکی خەساو، کە هێنایان بۆ بەردەم چادرەکەی پەرستن.

4جا یەزدان بە موسای فەرموو: 5«لێیان وەربگرە بۆ کاری خزمەتی چادری چاوپێکەوتن دەبن و بیدە بە لێڤییەکان، بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی خزمەتەکەی.»

6موساش عەرەبانەکان و گایە خەساوەکانی وەرگرت و بە لێڤییەکانی دا. 7دووان لە عەرەبانەکان و چوار گای خەساوی بە نەوەی گێرشۆن دا بەگوێرەی خزمەتیان، 8چوار لە عەرەبانەکان و هەشت گای خەساوی بە نەوەی مەراری دا بەگوێرەی خزمەتیان لەژێر سەرپەرشتی ئیتاماری کوڕی هارونی کاهین. 9بەڵام موسا هیچی نەدا بە نەوەی قەهات، چونکە خزمەتی شتە پیرۆزکراوەکان لە ئەستۆی ئەوان بوو، لەسەر شانەکانیان هەڵیاندەگرت.

10سەرۆکەکانیش بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە ڕۆژانی دەستنیشانکردنی دیارییان دەهێنا و لەبەردەم قوربانگاکە پێشکەشیان دەکرد. 11یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «هەموو ڕۆژێک یەکێک لە سەرۆکەکان پێشکەشکراوەکەی دەهێنێت بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە.»

12ئەوەی ڕۆژی یەکەم پێشکەشکراوەکەی هێنا نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب بوو لە هۆزی یەهودا.

13پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل7‏:13 نزیکەی 1,5 کیلۆگرام.‏ بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل7‏:13 نزیکەی 0,8 کیلۆگرام.‏ بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 14قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 15یەک جوانەگا7‏:15 لەو کاتەوەی کە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێی دەگوترێت (نۆبەن) یان (جوانەگا).‏ و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 16گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 17بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە7‏:17 نێری، سابرێن.‏ و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە.

18لە ڕۆژی دووەمدا نەتەنێلی کوڕی چوعەر سەرۆکی یەساخار پێشکەشکراوەکەی هێنا.

19پێشکەشکراوەکەی کە هێنابووی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 20قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 21یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 22گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 23بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەتەنێلی کوڕی چوعەرە.

24لە ڕۆژی سێیەمدا سەرۆکی نەوەی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

25پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 26قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 27یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 28گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 29بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیابی کوڕی حێلۆنە.

30لە ڕۆژی چوارەمدا سەرۆکی نەوەی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

31پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 32قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 33یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 34گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 35بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیسوری کوڕی شەدیئورە.

36لە ڕۆژی پێنجەمدا سەرۆکی نەوەی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

37پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 38قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 39یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 40گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 41بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە.

42لە ڕۆژی شەشەمدا سەرۆکی نەوەی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

43پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 44قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 45یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 46گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 47بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە.

48لە ڕۆژی حەوتەم سەرۆکی نەوەی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

49پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 50قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 51یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 52گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 53بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەلیشاماع کوڕی عەمیهودە.

54لە ڕۆژی هەشتەمدا سەرۆکی نەوەی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

55پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 56قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 57یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 58گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 59بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە.

60لە ڕۆژی نۆیەم سەرۆکی نەوەی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

61پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 62قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 63یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 64گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 65بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە.

66لە ڕۆژی دەیەمدا سەرۆکی نەوەی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

67پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 68قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 69یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 70گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 71بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدایە.

72لە ڕۆژی یازدەیەم سەرۆکی نەوەی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

73پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 74قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 75یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 76گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 77بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە.

78لە ڕۆژی دوازدەیەمدا سەرۆکی نەوەی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان، پێشکەشکراوەکەی هێنا.

79پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ 80قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ 81یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ 82گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ 83بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە.

84ئەمە پێشکەشکراوی سەرۆکەکانی ئیسرائیل بوو، بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لە کاتی دەستنیشانکردنی: دوازدە لەگەنی زیو و دوازدە تاسی زیو و دوازدە قاپی زێڕ. 85هەر لەگەنێک سەد و سی شاقل زیو و هەر تاسێک حەفتا شاقل بوو، هەموو زیوی قاپوقاچاغەکان دوو هەزار و چوار سەد7‏:85 دوو هەزار و چوار سەد شاقل: نزیکەی 28 کیلۆگرام.‏ بوون بە شاقلی پیرۆزگا. 86قاپە زێڕەکانیش دوازدەی پڕ لە بخوور، هەر قاپێک دە شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەموو زێڕی قاپەکان سەد و بیست شاقل بوو. 87هەموو گایەکانی قوربانی سووتاندن دوازدە جوانەگا بوو، بەرانەکانیش دوازدە و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش دوازدە لەگەڵ پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان، گیسکە نێرەکانیش دوازدە بوون بۆ قوربانی گوناه، 88هەموو گایەکانی قوربانی هاوبەشیش بیست و چوار گا بوون، بەرانەکانیش شەست و تەگەکانیش شەست و بەرخە نێرە یەک ساڵەکانیش شەست. ئەمە پێشکەشکراوەکان بوو بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە لەدوای دەستنیشانکردنی.

89جا کاتێک موسا چووە ناو چادری چاوپێکەوتنەوە تاکو قسە لەگەڵ یەزدان بکات، گوێی لە دەنگەکە دەبوو کە لەگەڵی دەدوا لە قەپاغی کەفارەتەوە7‏:89 قەپاغێکە بۆ داپۆشینی سندوقی پەیمان، لە ڕۆژی کەفارەت خوێنی قوربانی لەسەر ڕژاوە بۆ لێخوشبوونی گوناه. بڕوانە دەرچوون 25‏:17‏.‏ کە لەسەر سندوقی شایەتی بوو، لەنێوان دوو کەڕوبەکەوە7‏:89 دوو کەڕوب: جووتێک پەیکەری بوونەوەری ئاسمانی باڵدار لە شێوەی ئاژەڵ و مرۆڤ بۆ پارێزگاریکردن لە هەردوو لای کەناری بەشی کۆتایی سندوقی پەیمان دانرابوون، بڕوانە دەرچوون 25‏:18 و عیبرانییەکان 9‏:5‏.‏، بەم شێوەیە خودا قسەی لەگەڵ کرد.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

民數記 7:1-89

各首領的奉獻

1摩西支好聖幕後,便用膏油抹聖幕和其中的器具、祭壇和壇上的器具,使它們聖潔。 2然後,以色列各支派的首領,就是負責人口統計的各族長,都來奉獻。 3他們把供物帶到聖幕前獻給耶和華:每兩位首領奉獻一輛篷車,每位首領奉獻一頭公牛,共六輛篷車和十二頭公牛。

4耶和華對摩西說: 5「你要收下這些供物,按利未人的工作分配給他們,供會幕使用。」 6於是,摩西收下車和牛,交給利未人。 7他分給革順的子孫兩輛車和四頭牛, 8分給米拉利的子孫四輛車和八頭牛。他們都在祭司亞倫的兒子以他瑪的領導下任職。 9摩西沒有把供物分給哥轄的子孫,因為他們要用肩扛所負責的聖物。

10膏抹祭壇時,各首領都為獻壇之禮帶來供物,放在祭壇前。 11耶和華對摩西說:「每天要有一位首領為獻壇之禮獻上供物。」

12第一天來獻供物的是猶大支派亞米拿達的兒子拿順13他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 14一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 15作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 16一隻作贖罪祭的公山羊; 17作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

18第二天來獻供物的是以薩迦支派的首領、蘇押的兒子拿坦業19他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 20一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 21作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 22一隻作贖罪祭的公山羊; 23作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

24第三天來獻供物的是西布倫支派的首領、希倫的兒子以利押25他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 26一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 27作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 28一隻作贖罪祭的公山羊, 29作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

30第四天來獻供物的是呂便支派的首領、示丟珥的兒子以利蘇31他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 32一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 33作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 34一隻作贖罪祭的公山羊; 35作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

36第五天來獻供物的是西緬支派的首領、蘇利沙代的兒子示路蔑37他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 38一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 39作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 40一隻作贖罪祭的公山羊; 41作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

42第六天來獻供物的是迦得支派的首領、丟珥的兒子以利雅薩43他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 44一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 45作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 46一隻作贖罪祭的公山羊; 47作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

48第七天來獻供物的是以法蓮支派的首領、亞米忽的兒子以利沙瑪49他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 50一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 51作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 52一隻作贖罪祭的公山羊; 53作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

54第八天來獻供物的是瑪拿西支派的首領、比大蘇的兒子迦瑪列55他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 56一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 57作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 58一隻作贖罪祭的公山羊; 59作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

60第九天來獻供物的是便雅憫支派的首領、基多尼的兒子亞比但61他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 62一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 63作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 64一隻作贖罪祭的公山羊; 65作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

66第十天來獻供物的是支派的首領、亞米沙代的兒子亞希以謝67他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 68一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 69作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 70一隻作贖罪祭的公山羊; 71作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

72第十一天來獻供物的是亞設支派的首領、俄蘭的兒子帕結73他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 74一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 75作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 76一隻作贖罪祭的公山羊; 77作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

78第十二天來獻供物的是拿弗他利支派的首領、以南的兒子亞希拉79他的供物是一個重一公斤半的銀盤,一個重八百克的銀碗,重量都以聖所的秤為準,都盛滿作素祭的調了油的細麵粉; 80一個重一百一十克盛滿香的金碟子; 81作燔祭的一頭公牛犢、一隻公綿羊和一隻一歲公羊羔; 82一隻作贖罪祭的公山羊; 83作平安祭的兩頭公牛、五隻公綿羊、五隻公山羊和五隻一歲的公羊羔。

84以上是膏抹祭壇時以色列各首領為獻壇之禮所獻的供物,共計有銀盤、銀碗和金碟子各十二個, 85以聖所的秤為準,每個銀盤重一公斤半,每個銀碗重八百克,共重二十七點六公斤; 86以聖所的秤為準,盛滿香的十二個金碟子每個重一百一十克,共重一點三二公斤; 87作燔祭的牲畜共有公牛犢、公綿羊、一歲的公羊羔各十二隻,還有一起獻上的素祭以及作贖罪祭的公山羊十二隻; 88作平安祭的牲畜共有公牛二十四頭,公綿羊、公山羊、一歲的公羊羔各六十隻。

以上是在膏抹祭壇後所收到的供物。

89每當摩西走進會幕要與耶和華說話時,便聽見耶和華從約櫃的施恩座上、兩個基路伯天使中間對他說話。