سەرژمێری 32 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 32:1-42

هۆزەکانی ئەوبەری ڕووباری ئوردون

1بەڵام نەوەی ڕەئوبێن و نەوەی گاد گاوگۆتاڵی زۆریان هەبوو، کاتێک بینییان خاکی یەعزێر و خاکی گلعاد شوێنی مەڕوماڵاتە، 2ئیتر نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن هاتن و بە موسا و ئەلعازاری کاهین و ڕابەرەکانی کۆمەڵیان گوت: 3«عەتەرۆت و دیڤۆن و یەعزێر و نیمرا و حەشبۆن و ئەلعالێ و سەڤام و نیبۆ و بەعۆن، 4ئەو خاکەی یەزدان لەبەردەم کۆمەڵی ئیسرائیل بەزاندی، ئەوە خاکی مەڕوماڵاتە و خزمەتکارەکانیشت مەڕوماڵاتیان هەیە.» 5هەروەها گوتیان: «ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندین، با ئەو خاکە بدرێت بە خزمەتکارەکانت و ببێت بە موڵکمان و لە ڕووباری ئوردون مەمانپەڕێنەوە.»

6موساش بە نەوەی گاد و ڕەئوبێنی گوت: «ئایا دەبێت براکانتان بۆ جەنگ بڕۆن و ئێوەش لێرە دانیشن؟ 7بۆچی دڵی نەوەی ئیسرائیل سارد دەکەنەوە لە پەڕینەوەیان بۆ ئەو خاکەی یەزدان پێیداون؟ 8باوکانتان ئاوایان کرد کاتێک لە قادێش بەرنێعەوە ئەوانم نارد بۆ ئەوەی تەماشای خاکەکە بکەن، 9بە دۆڵی ئەشکۆلدا سەرکەوتن و تەماشای خاکەکەیان کرد و دڵی نەوەی ئیسرائیلیان سارد کردەوە لە چوونە ناو ئەو خاکەی یەزدان پێیداون. 10لەو ڕۆژەدا تووڕەیی یەزدان جۆشا و سوێندی خوارد و فەرمووی: 11”ئەو خەڵکەی کە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، ناچنە ناو ئەو خاکەی سوێندم لەسەری خوارد بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، چونکە بە هەموو دڵیانەوە دوام نەکەوتن، 12تەنها کالێبی کوڕی یەفونەی قەنیزی و یەشوعی کوڕی نون نەبێت، چونکە بە هەموو دڵیانەوە دوای یەزدان کەوتن.“ 13تووڕەیی یەزدان بەسەر ئیسرائیلدا جۆشا و چل ساڵ لە چۆڵەوانی وێڵی کردن، هەتا هەموو ئەو نەوەیە لەناوچوون کە لەبەرچاوی یەزدان خراپەیان کرد.

14«ئەوەتا ئێوەش لە جیاتی باوکانتان هەستاون، کۆمەڵە خەڵکێکی گوناهبارن، تاکو کوڵی تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل زیاتر بکەن. 15ئەگەر لێی هەڵگەڕێنەوە، ئەوا دیسان لەم چۆڵەوانییە وازیان لێ دەهێنێت، ئیتر دەبنە هۆی لەناوچوونی هەموو ئەم گەلە.»

16ئەوانیش لێی هاتنە پێش و گوتیان: «لێرە پشتیر32‏:16 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.‏ بۆ ماڵاتەکانمان و چەند شارێک بۆ ژن و منداڵەکانمان بنیاد دەنێین، 17بەڵام خۆمان چەک هەڵدەگرین و بە خێرایی پێش نەوەی ئیسرائیل دەکەوین هەتا دەیانبەینە شوێنەکەیان. هەروەها ژن و منداڵەکانیشمان لەبەر دانیشتووانی ئەم خاکە لە شاری قەڵابەند دەبن. 18ناگەڕێینەوە ماڵەکانمان هەتا نەوەی ئیسرائیل هەریەکە میراتگری میراتەکەی خۆی نەبێت، 19ئێمە لە پشتی ڕووباری ئوردون و بەو لاوە میراتمان لەگەڵیان نابێت، چونکە میراتی خۆمان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون وەرگرت.»

20موساش پێی گوتن: «ئەگەر ئەمەتان کرد، ئەگەر لەبەردەم یەزدان چەکتان بۆ جەنگ هەڵگرت و 21هەموو چەکدارەکانتان لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، هەتا هەموو دوژمنەکانی لەبەردەمی خۆی دەرکرد و 22خاکەکە لەبەردەم یەزدان ژێردەستە کرا و لەدوای ئەمە گەڕانەوە، ئەوا سەبارەت بە یەزدان و بە ئیسرائیل ئازاد دەبن لە پابەندییەکەتان و لەبەردەم یەزدان ئەم خاکە دەبێتە موڵکتان.

23«بەڵام ئەگەر وا نەکەن، ئەوا گوناه لە دژی یەزدان دەکەن و باش دەزانن کە گوناهەکەتان چیتان بەسەردەهێنێت. 24بۆ خۆتان چەند شارێک بۆ ژن و منداڵەکانتان و پشتیر بۆ ماڵاتەکانتان بنیاد بنێن، ئەوەی بەڵێنتان دا بیکەن.»

25نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن بە موسایان گوت: «خزمەتکارەکانت ئاوا دەکەن، وەک گەورەم فەرمانی دا، 26ژن و منداڵ و گاوگۆتاڵەکانمان لەوێ لە شارەکانی گلعاد دەبن. 27بەڵام خزمەتکارەکانت، هەموو چەک هەڵگرەکان لەبەردەم یەزدان بۆ جەنگ دەپەڕنەوە، وەک گەورەمان گوتی.»

28موساش لەبارەی ئەوانەوە فەرمانی بە ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون و گەورەی بنەماڵەکانی هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل کرد و 29پێی گوتن: «ئەگەر نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن، هەموو چەک هەڵگرەکان بۆ جەنگ، لەبەردەم یەزدان لەگەڵتان لە ڕووباری ئوردون پەڕینەوە، کاتێک خاکەکە کەوتە ژێر دەستتان، ئەوا دەبێت خاکی گلعادیان وەک موڵک پێبدەن. 30بەڵام ئەگەر بە چەکەوە لەگەڵتان نەپەڕینەوە، ئەوا لەنێوتان لە خاکی کەنعان موڵکیان دەبێت.»

31نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «ئەوەی یەزدان سەبارەت بە خزمەتکارەکانت فەرمووی، ئاوا دەکەین. 32ئێمە بە چەکەوە لەبەردەم یەزدان بۆ خاکی کەنعان دەپەڕینەوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بەشە میراتمان دەدرێتێ.»

33ئینجا موسا پاشایەتییەکەی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و پاشایەتییەکەی عۆگی پاشای باشان، تەواوی خاکەکە لەگەڵ شارەکانی و بە سنوورەکانی دەوروبەریەوە دایە نەوەی گاد و نەوەی ڕەئوبێن و نیوەی هۆزی مەنەشەی32‏:33 هۆزی مەنەشە دابەش ببوون بۆ سەر دوو بەش، هەریەکەیان کەوتبووە لایەکی ڕووباری ئوردون.‏ کوڕی یوسف.

34نەوەی گاد دیڤۆن و عەتەرۆت، عەرۆعێر، 35عەترۆت شۆفان، یەعزێر، یۆگبەها، 36بێت‌نیمرا و بێت‌هارانیان کردە شاری قەڵابەند، پشتیری مەڕیشیان بنیاد نا، 37نەوەی ڕەئوبێنیش حەشبۆن و ئەلعالێ و قیریاتەیم و 38نیبۆ و بەعل‌مەعۆن کە ناوەکەیان گۆڕیوە و هەروەها سیڤما، ناویشیان لەو شارانە نا کە بنیادیان ناوە.

39نەوەی ماکیری کوڕی مەنەشەش چوونە گلعاد و گرتیان، ئەو ئەمۆرییانەیان دەرکرد کە تێیدا بوون. 40ئینجا موساش گلعادی دا بە ماکیرییەکان، کە نەوەی مەنەشەن، ئەوانیش تێیدا نیشتەجێ بوون. 41یائیری نەوەی مەنەشەش چوو و دەستی بەسەر ئاوەدانییەکانیاندا گرت و ناوی لێنان حەڤۆت یائیر. 42نۆڤەحیش چوو و دەستی بەسەر قەنات و ئاوەدانییەکانیدا گرت و بە ناوی خۆیەوە ناوی لێنا نۆڤەح.

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

民数记 32:1-42

约旦河东的支派

1吕便迦得的子孙有许多牲畜,他们见雅谢基列适于放牧, 2就来见摩西以利亚撒祭司和会众的首领,说: 3亚大录底本雅谢宁拉希实本以利亚利示班尼波比稳—— 4这些耶和华为以色列会众攻取的地方适于放牧,而仆人们有许多牲畜。 5如果你们恩待我们,请将这些地方赐给我们作产业,别让我们过约旦河了。”

6摩西对他们说:“难道你们要坐在这里,让其他同胞去打仗吗? 7你们为何使以色列人军心动摇,不敢进入耶和华所赐之地? 8从前我在加低斯·巴尼亚派你们的祖先去打探那地方的时候,他们就是这样。 9他们到以实各谷打探那地方,回来后竟动摇军心,使以色列人不敢进入耶和华所赐之地。 10那天耶和华发怒,起誓说, 11‘从埃及出来、二十岁以上的人都看不到我起誓要赐给亚伯拉罕以撒雅各的土地,因为他们没有全心全意地跟从我; 12只有基尼洗耶孚尼的儿子迦勒的儿子约书亚可以看到,因为他们全心全意地跟从我。’ 13耶和华向以色列人发怒,使他们在旷野漂泊了四十年,直到在耶和华面前作恶的那一代都死了。

14“现在,你们这群罪人的后代竟然重蹈前人的覆辙,加剧耶和华的怒气。 15如果你们离弃祂,祂必再次把以色列人丢弃在旷野,这样你们就毁了整个民族。”

16他们上前对摩西说:“我们要在这里为牲畜建围栏,为家眷筑城邑, 17让他们留在坚固的城内,免受当地居民的威胁。然后我们必拿起兵器率先上阵,直到帮其他以色列同胞夺取他们的土地。 18在其他同胞占领各自的产业之前,我们决不回家。 19但我们不会跟他们在约旦河西岸分土地,我们只想要约旦河东岸之地作产业。” 20摩西说:“如果你们信守承诺,拿起兵器在耶和华面前出战, 21你们全军就要在耶和华面前渡过约旦河,直到祂赶走祂面前的仇敌, 22征服那地方。之后,你们才可以回家,才算在耶和华和以色列人面前尽了自己的责任,这地方就在耶和华面前归给你们作产业。 23但如果你们不守承诺,就是得罪耶和华,必难逃惩罚。 24你们现在去为家人筑城邑,为牛羊建围栏吧,但别忘了信守承诺。” 25迦得吕便的子孙对摩西说:“仆人们一定遵命而行。 26我们的妻子、孩子、牛羊等牲畜都会留在基列的各城。 27仆人当中所有能上阵打仗的人都会照你的吩咐在耶和华面前过河作战。”

28于是,摩西以利亚撒祭司、的儿子约书亚以色列各支派的族长说: 29“如果迦得吕便子孙中所有能上阵打仗的人,在耶和华面前跟你们一同过河作战,你们征服那片土地以后就要把基列给他们作产业。 30如果他们不带着兵器跟你们一起过河作战,就只能在迦南与你们同分产业。” 31迦得吕便的子孙再次说:“凡耶和华所吩咐的,仆人们一定照办。 32我们一定带着兵器在耶和华面前过河,前往迦南,但我们要拥有约旦河东之地作产业。”

33摩西就把亚摩利西宏巴珊的国土及周围的城邑都给了迦得的子孙、吕便的子孙和约瑟儿子玛拿西的半个支派。 34迦得的子孙重建了底本亚他录亚罗珥35亚他录·朔反雅谢约比哈36伯·宁拉伯·哈兰,使之成为坚固的城池,并建了羊圈。 37吕便的子孙重建了希实本以利亚利基列亭38尼波巴力·免西比玛。他们为重建的城邑起了新名字,如尼波巴力·免39玛拿西之子玛吉的子孙占领了基列,赶走了那里的亚摩利人。 40摩西就把基列赐给玛拿西的儿子玛吉,作他的居所。 41玛拿西的子孙雅珥占领了基列的村庄,将它们改名为哈倭特·雅珥42挪巴占领了基纳及其周围的村庄,就按自己的名字称基纳挪巴