سەرژمێری 26 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

سەرژمێری 26:1-65

سەرژمێریی دووەم26‏:1 سەرژمێریی دووەم تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی لەژێر چاودێری یەشوع بۆ هێرشبردنە سەر خاکی کەنعان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە.‏

1لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو: 2«ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.» 3ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: 4«سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.»

نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن:

5نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل:

بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان،

بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،

6بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،

بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان.

7ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.

8ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو، 9نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد. 10زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند. 11بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.

12نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان،

لە یامین خێڵی یامینییەکان،

لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،

13لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،

لە شائوول خێڵی شائوولییەکان.

14ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.

15نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان،

لە حەگی خێڵی حەگییەکان،

لە شونی خێڵی شونییەکان،

16لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان،

لە عێری خێڵی عێرییەکان،

17لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان،

لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان.

18ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

19ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.

20نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شالەح خێڵی شالەحییەکان،

لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان،

لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،

21نەوەکانی پێرێزیش:

لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،

لە حامول خێڵی حامولییەکان.

22ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

23نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان،

لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،

24لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان،

لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان.

25ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.

26نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان،

لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان،

لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان.

27ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

28نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:

29نەوەی مەنەشە:

لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو،

لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.

30ئەمانە نەوەی گلعادن:

لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛

لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛

31لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛

لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛

32لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛

لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.

33بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.

34ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.

35ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان،

لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان،

لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،

36ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن:

لە عیران خێڵی عیرانییەکان.

37ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون.

ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان.

38نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان،

لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان،

لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.

39لە شوفام خێڵی شوفامییەکان،

لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.

40نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون:

لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و

لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان.

41ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.

42ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە شوحام خێڵی شوحامییەکان.

ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، 43هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.

44نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە یمنە خێڵی یمنییەکان،

لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان،

لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،

45لە نەوەی بەریعە:

لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان،

لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان،

46کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.

47ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.

48نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان:

لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان،

لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،

49لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان،

لە شلێم خێڵی شلێمییەکان.

50ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.

51ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.

52یەزدان بە موسای فەرموو: 53«خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. 54بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، 55بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، 56لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»

57ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان:

بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان،

بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان،

بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.

58ئەمە خێڵەکانی لێڤییە:

خێڵی لیبنییەکان،

خێڵی حەبرۆنییەکان،

خێڵی مەحلییەکان،

خێڵی موشییەکان،

خێڵی قۆرەحییەکان.

عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. 59ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. 60هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. 61بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.

62تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.

63ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. 64ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. 65لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.