زەکەریا 9 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەکەریا 9:1-17

سزای دوژمنانی ئیسرائیل

1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بە سروش9‏:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.‏ لە دژی خاکی حەدراخ و

لە دیمەشق دەمێنێتەوە،

چونکە هەموو خەڵک و هۆزەکانی ئیسرائیل

چاویان لە یەزدانە.

2هەروەها لە دژی حەماتی هاوسنووری،

لە دژی سور و سەیدایە، کە ئەوانە زۆر دانان.

3سور قەڵای بۆ خۆی بنیاد نا،

زیوی وەک خۆڵ خڕکردەوە،

زێڕیش وەک قوڕی کۆڵانەکان.

4بەڵام پەروەردگار دەستی بەسەردا دەگرێت و

لە دەریا هێزەکەی لەناودەبات،

هەروەها بە ئاگر دەسووتێنرێت.

5ئەسقەلان دەیبینێت و دەترسێت،

غەزەش زۆر بە ئازار دەبێت،

عەقرۆنیش، چونکە هیواکانی مایەی شەرمەزارین.

غەزە پاشاکەی لەدەست دەدات،

ئەسقەلانیش ئاوەدانی تێدا نامێنێت.

6خەڵکی زۆڵ9‏:6 بیژی‏ ئەشدۆد داگیر دەکەن،

لووتبەرزی فەلەستییەکان لەناودەبەم.

7گۆشتی بە خوێنەوە لەبەردەمیان لادەبەم و

خواردنی قەدەغەکراو لەبەر ددانەکانیان.

ئەو فەلەستییانەش کە دەمێننەوە دێنە پاڵ خوداکەمان و

وەک هۆزێک دەبن لە یەهودا و

عەقرۆنیش وەک یەبوسییەکان.

8بەڵام لە چواردەوری پەرستگاکەم هەڵدەدەم،

بۆ پارێزگاریکردن لە لەشکری تاڵانکەر.

ئیتر هەرگیز سەرکاری بێگاری نایەتە سەریان،

چونکە ئێستا چاوم لەسەریانە.

هاتنی پاشای سییۆن

9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!

ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!

ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،

دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،

بێفیزە و سواری ماکەرێک و

جاشی ماکەرێک بووە.

10گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم و

ئەسپیش لە ئۆرشەلیم،

کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.

ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،

فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە و

لە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە.

11هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،

دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم.

12ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،

ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە.

13من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،

ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،

ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،

لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،

تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان.

دەرکەوتنی یەزدان

14ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،

تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.

یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،

بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات،

15یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.

بە بەردی قۆچەقانی9‏:15 بەردەقانی‏ دوژمن تێکدەشکێنن،

دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،

وەک تاسی خوێنپرژێن9‏:15 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29‏:20 و زەکەریا 14‏:20 و عیبرانییەکان 9‏:13‏.‏ پڕ دەبن،

کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت.

16لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگار گەلی خۆی ڕزگار دەکات،

هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.

لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوە

وەک بەردی گرانبەهای تاج.

17چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبن!

دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات و

شەرابی نوێش بە پاکیزەکان.