زەکەریا 4 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

زەکەریا 4:1-14

چرادانە زێڕینەکە و دوو دار زەیتوون

1ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ کردم گەڕایەوە و هەڵیستاندم، وەک پیاوێک لە خەو هەستێنرابێت. 2لێی پرسیم: «چی دەبینیت؟»

وەڵامم دایەوە: «چرادانێک دەبینم هەمووی زێڕە، جامێکیشی لەسەرە، حەوت چرای لەسەر دانراوە، حەوت لقیش بۆ چراکانی سەری دەچێت. 3هەروەها دوو دار زەیتوونیش لەلاوەیە دەبینم، یەکێکیان لەلای ڕاستی جامەکە و ئەوی دیکەیان لەلای چەپییەتی.»

4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»

5ئەو لە منی پرسی: «ئایا نازانیت ئەمانە چین؟»

منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»

6ئەویش پێی گوتم: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ زروبابل و دەڵێت: ”یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“4‏:6 مەبەستی لەوەیە کە تەواوکردنی پەرستگا بە هێز و توانای مرۆڤ نییە.‏

7«ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»

8پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی: 9«دەستەکانی زروبابل ئەم پەرستگایەیان دامەزراندووە و هەر دەستەکانی ئەویش تەواوی دەکەن. ئەی زروبابل، ئینجا دەزانیت کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.

10«کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.»

ئەو حەوت چرایە4‏:10 بڕوانە زەکەریا 3‏:9.‏ چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا.

11منیش پرسیارم لە فریشتەکە کرد: «ئەو دوو دار زەیتوونە چین لەلای ڕاست و چەپی چرادانەکە؟»

12دووبارە لێم پرسی: «ئەو دوو لقە زەیتوونە چین لەلای ئەو لقە زێڕینانە، کە زەیتی زێڕین دەچۆڕێننە ناویان؟»

13وەڵامی دامەوە و گوتی: «ئایا نازانی ئەم دووانە چین؟»

منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»

14ئینجا گوتی: «ئەمانە ئەو دووانەن کە بە زەیت دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی خزمەتی پەروەردگاری هەموو جیهان بکەن.»

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

撒迦利亚书 4:1-14

金灯台和橄榄树

1那位与我说话的天使又来唤醒我,像唤醒睡觉的人一样。 2他问我:“你看见了什么?”

我说:“我看见一个纯金的灯台,上面有一个油碗,灯台上有七盏灯,每盏灯有七个灯芯。 3灯台旁边有两棵橄榄树,左右各一棵。” 4我问与我说话的天使:“主啊,这是什么意思?” 5他说:“你不知道吗?”我说:“主啊,我不知道。”

6他对我说:“这是耶和华对所罗巴伯讲的话。万军之耶和华说,‘不靠权势,不靠才能,乃靠我的灵。 7大山啊,你算什么?你必在所罗巴伯面前化为平地。他必搬出那块封殿顶的石头,伴随着欢呼声——愿恩典、恩典归于这殿!’”

8耶和华的话又传给了我,说: 9所罗巴伯的手奠立这殿的根基,他的手也必完成这项工程。那时你便知道是万军之耶和华差遣我到你们这里来的。 10谁敢藐视这微不足道的日子?人们看见所罗巴伯手中拿着线锤时,就必欢喜。

“这七盏灯是耶和华遍察天下的眼睛。”

11我又问天使:“灯台左右的两棵橄榄树是什么意思?” 12然后我又问道:“流出橄榄油的两个金管旁边的两根橄榄枝是什么意思?” 13他说:“你不知道吗?”我说:“主啊,我不知道。” 14他说:“这是侍立在天下之主旁边的两位受膏者。”