بەسەرکردنەوەی بنەماڵەی یەهودا
1لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن،
یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات.
ئەو شەستە باران دەبارێنێت،
کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان.
2بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن،
فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن،
خەونی درۆ دەگێڕنەوە،
بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن،
بۆیە گەل وەک مەڕ پەرتەوازە بوون،
سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی.
3«تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت،
ڕابەرەکان سزا دەدەم،
چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی،
بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە،
دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ.
4بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت،
مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت،
کەوانی جەنگ لەوێوە دێت،
هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە.
5پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن،
ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن،
دەجەنگن، چونکە یەزدان لەگەڵیانە،
ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن.
6«بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،
بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.
دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،
وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،
چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،
وەڵامیان دەدەمەوە.
7ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت،
دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب،
منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،
دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت.
8ئاماژەیان بۆ دەکەم،
پێکەوە کۆیان دەکەمەوە.
بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە،
هەروەکو پێشتر زۆر دەبن.
9هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم،
بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە.
ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە و
دەگەڕێنەوە.
10لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە و
لە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە.
دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان،
جێیان نابێتەوە.
11بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن،
شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن و
هەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن.
لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت و
داردەستی میسر نامێنێت.
12بە یەزدان بەهێزیان دەکەم و
بە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
The Lord Will Care for Judah
1Ask the Lord for rain in the springtime;
it is the Lord who sends the thunderstorms.
He gives showers of rain to all people,
and plants of the field to everyone.
2The idols speak deceitfully,
diviners see visions that lie;
they tell dreams that are false,
they give comfort in vain.
Therefore the people wander like sheep
oppressed for lack of a shepherd.
3“My anger burns against the shepherds,
and I will punish the leaders;
for the Lord Almighty will care
for his flock, the people of Judah,
and make them like a proud horse in battle.
4From Judah will come the cornerstone,
from him the tent peg,
from him the battle bow,
from him every ruler.
5Together they10:4,5 Or ruler, all of them together. / 5 They will be like warriors in battle
trampling their enemy into the mud of the streets.
They will fight because the Lord is with them,
and they will put the enemy horsemen to shame.
6“I will strengthen Judah
and save the tribes of Joseph.
I will restore them
because I have compassion on them.
They will be as though
I had not rejected them,
for I am the Lord their God
and I will answer them.
7The Ephraimites will become like warriors,
and their hearts will be glad as with wine.
Their children will see it and be joyful;
their hearts will rejoice in the Lord.
8I will signal for them
and gather them in.
Surely I will redeem them;
they will be as numerous as before.
9Though I scatter them among the peoples,
yet in distant lands they will remember me.
They and their children will survive,
and they will return.
10I will bring them back from Egypt
and gather them from Assyria.
I will bring them to Gilead and Lebanon,
and there will not be room enough for them.
11They will pass through the sea of trouble;
the surging sea will be subdued
and all the depths of the Nile will dry up.
Assyria’s pride will be brought down
and Egypt’s scepter will pass away.
12I will strengthen them in the Lord
and in his name they will live securely,”
declares the Lord.