زەبوورەکان 97 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 97:1-12

زەبووری 97

1یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت،

دوورگە زۆرەکان شادمان بن.

2هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە،

ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە.

3ئاگر لەپێشیەوە،

دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت.

4بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە،

زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی.

5چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە،

لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان.

6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،

هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی.

7ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن،

ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن.

ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن.

8سییۆن بیستی و شادمان بوو،

کچانی یەهودا دڵخۆش بوون،

بە حوکمەکانت، ئەی یەزدان،

9چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی،

تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری.

10با دۆستانی یەزدان ڕقیان لە بەدکاری ببێتەوە،

لەبەر ئەوەی گیانی خۆشەویستانی دەپارێزێت و

لە دەست خراپەکاران دەربازیان دەکات.

11ڕووناکی لەسەر ڕاستودروستان دەدرەوشێتەوە و

شادییش بۆ دڵڕاستەکان.

12ئەی ڕاستودروستان، بە یەزدان شاد بن،

ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن.