زەبوورەکان 92 – KSS & CARSA

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 92:1-15

زەبووری 92

زەبوورێک، گۆرانییەک بۆ ڕۆژی شەممە.

1چاکە ستایشی یەزدان بکرێت،

گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز،

2بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و

دڵسۆزیت بە شەوان،

3بە قیسارەی دە ژێیی،

بە ئاوازی ساز.

4ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم،

هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت.

5ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە!

بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە!

6مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت،

نەزانیش ئەمە تێناگات:

7هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و

هەموو بەدکاران چرۆ بکەن،

بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن.

8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت.

9ئەی یەزدان، دوژمنانت،

بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و

هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن.

10بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم،

بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام.

11بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم،

گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون.

12ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن،

وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن،

13لە ماڵی یەزدان ڕواون،

لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن.

14بە پیریش هەر بەریان دەبێت،

هەمیشە تەڕ و سەوزن،

15بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە،

تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.

Священное Писание (Восточный перевод), версия с «Аллахом»

Забур 92:1-5

Песнь 92

1Вечный царствует.

Он облачён величием,

облачён Вечный и силою препоясан.

Мир стоит твёрдо

и не поколеблется.

2Престол Твой утверждён издревле;

Ты – испокон веков.

3Возвышают потоки, Вечный,

возвышают потоки голос свой,

возвышают потоки волны свои.

4Но сильнее шума всех вод,

сильнее могучих волн морских –

Вечный, Который живёт в вышине небес.

5Заповеди Твои надёжны.

Дому Твоему, Вечный,

принадлежит святость навек.