زەبوورەکان 90 – KSS & JCB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 90:1-17

کۆکراوەی بەشی چوارەم

زەبوورەکانی 90‏–106

زەبووری 90

نوێژێکی موسای پیاوی خودا.

1ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە

تۆ پەناگامان بوویت.

2بەر لەوەی چیاکان پەیدا ببن،

یان زەوی و جیهان دروستببن،

لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە، تۆ خودایت.

3تۆ مرۆڤ دەکەیتەوە بە تۆز،

دەفەرموویت: «ئادەمیزادینە، بگەڕێنەوە بۆ تۆز.»

4لەلای تۆ، هەزار ساڵ

وەک دوێنێ وایە کە تێپەڕیوە،

وەک بەشێکی شەو وایە.

5مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت،

وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە،

6سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە،

بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت.

7بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین،

بە تووڕەیی تۆ تۆقین.

8گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە،

شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت.

9هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو،

ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد.

10ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە،

یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت،

ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە،

چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین.

11کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟

لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ.

12ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین،

بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت.

13ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟

لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە.

14سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە،

تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین.

15دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین،

ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی.

16کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە،

شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان.

17با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت،

کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە،

بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.

Japanese Contemporary Bible

詩篇 90:1-17

90

神の人モーセの祈り。

1主よ。あなたはいつまでも私たちの住まいです。

2大地が造られ、山が生まれる前から、

あなたは神であられました。

あなたには初めも終わりもないのです。

3あなたのひと言で、人は土に帰ります。

4千年の昔も、あなたにとっては昨日のことにすぎず、

ほんのひと時のようです。

5-6私たちは、流れの速い潮に乗って見る間に過ぎ去り、

一夜の夢のように、あわただしく消えていきます。

朝のうちは青々と生い茂っていても、

夕暮れには刈られてしおれる草のようです。

7私たちはあなたの怒りのうちに死に、

あなたの憤りに打ち滅ぼされます。

8あなたは隠された罪をあばき、

私たちのすべての罪をごらんになります。

9あなたの御怒りの日々は、私たちにとって重く長く、

ため息ばかりで過ぎていくのです。

10人生は七十年、

中には八十まで生きる人もいるでしょう。

しかし、一番良い時期でも、

人生はむなしく、苦しみに満ちています。

しかも、月日は矢のように過ぎて、

私たちは、たちまち帰らぬ身となるのです。

11だれが、あなたの怒りの真の恐ろしさを

知っているでしょう。

だれが、ほんとうに恐れることを知っているでしょう。

12どうか、私たちに与えられた日の数え方を教え、

それがどんなに短いものか

気づかせてください。

どうか、正しい日の過ごし方を教えてください。

13ああ主よ、祝福してください。

いつまでこの状態が続くのですか。

御怒りを、はるか向こうに遠ざけてください。

14あなたの恵みで若い日々を満ち足らせ、

この生涯を閉じる日まで、

喜びを絶えさせないでください。

15悲惨な日々のことなど、

思い返さないほどの喜びを、頂きたいのです。

災いの年月を、祝福の日々と取り替えてください。

16もう一度、奇跡を見せてください。子どもたちに、

以前のように栄光を見させてやってください。

17どうか、私たちに目をかけ、

なすことすべてを成功させてください。