زەبوورەکان 9 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 9:1-20

زەبووری 9

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مردنی کوڕەکە». زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،

هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم.

2بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم،

ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم.

3کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن،

لەبەردەمی تۆدا دەکەون و لەناودەچن،

4چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم،

دادوەرێکی ڕاستودروستی لەسەر تەختی خۆت دانیشتووی.

5تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە،

هەتاهەتایە ناویانت سڕیوەتەوە.

6دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە،

شارەکانیانت وێران کردووە،

تەنانەت بیرەوەریشیان نامێنێت.

7بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت،

تەختی خۆی بۆ دادوەری دامەزراندووە.

8بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،

بە دادپەروەری گەلان حوکم دەدات.

9یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە،

قەڵایە لە کاتی تەنگانەدا.

10ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان9‏:10 بە واتای ناسینی خودا و کەسایەتییەکەی.‏ پشتت پێ دەبەستن،

چونکە ئەی یەزدان، قەت تۆ وازت لەوانە نەهێناوە کە حەز دەکەن لە تۆ نزیک ببنەوە.

11گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن9‏:11 ناوێکی ئەدەبییە بۆ شاری ئۆرشەلیم.‏ نیشتەجێیە،

لەنێو نەتەوەکان کردارەکانی ڕابگەیەنن،

12چونکە ئەوەی تۆڵەی خوێن دەکاتەوە یادی دەکرێتەوە،

هاواری ستەملێکراوان لەبیرناکات.

13ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم!

لەگەڵم میهرەبان بە و لە دەروازەکانی مردن ڕزگارم بکە9‏:13 عیبری: بەرزم بکەرەوە، بە واتای پارێزگار و فریاکەوتن.‏،

14تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ9‏:14 مەبەست لە شاری سییۆنە، ئۆرشەلیم.‏ بە ستایشی تۆوە بدوێم،

هەروەها بە ڕزگاریی تۆوە دڵخۆش بم.

15نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو،

پێیان بەو تۆڕەوە بووە کە نابوویانەوە.

16یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە،

بەدکاران دەکەونە داوی کردەوەی دەستی خۆیان.9‏:16 لە دەقی عیبری لێرە وشەی هیگایۆن‏ و سەلاه‏ هەیە و لە کۆتایی ئایەتی 20 وشەی سەلاه‏ هەیە، کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

17بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن،

هەروەها هەموو ئەو نەتەوانەی کە خودا لەبیر دەکەن.

18بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن،

ئومێدی ستەملێکراو هەتاهەتایە لەناو ناچێت.

19ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت،

با نەتەوەکان لەبەردەم تۆ دادگایی بکرێن.

20ئەی یەزدان، ترس بخەرە دڵیانەوە،

با نەتەوەکان بزانن کە تەنها مرۆڤن.