زەبوورەکان 89 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 89:1-52

زەبووری 89

هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی89‏:0 بڕوانە یەکەم پاشایان 4‏:31.

1هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،

نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم.

2هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،

لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە.

3فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،

سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە،

4”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،

نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»89‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 37 و 45 و 48، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

5ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،

هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش89‏:5 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.‏ دڵسۆزیت.

6لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟

لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟

7خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،

لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە.

8ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟

تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت.

9دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،

کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە.

10وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت89‏:10 مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە.‏ پان کردەوە،

بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد.

11ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،

گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە.

12باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،

تابۆر89‏:12 کێوێکە لە ناوچەی جەلیل ئێستا پێی دەگوترێت ئەلگور.‏ و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن.

13بازووت هەیە لەگەڵ توانا،

دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە.

14ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،

خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی89‏:14 بڕوانە یۆحەنا 1‏:17‏.‏ لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.

15خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،

ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن.

16بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،

بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە،

17چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،

ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین.

18بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،

پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.

19جارێکیان لە بینینێکدا89‏:19 بینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت.‏ قسەت کرد،

بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:

«هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،

لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە.

20داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،

بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد89‏:20 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏.

21ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،

هەروەها بازووم بەهێزی دەکات.

22دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،

نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار.

23لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،

ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم.

24دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،

بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت.

25وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،

دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان.

26هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،

خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“

27منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،

بەرزترین لە پاشایانی زەوی.

28هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،

پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت.

29هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،

تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت.

30«ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،

ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر،

31ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،

ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن،

32لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،

بە لێدان گوناهەکانیان،

33بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،

درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم.

34پەیمانی خۆم ناشکێنم و

قسەی خۆم ناگۆڕم.

35جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،

درۆ لەگەڵ داود ناکەم.

36هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و

تەختی وەک خۆر لەبەردەممە،

37هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،

ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.»

38بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،

لە دەستنیشانکراوەکەت89‏:38 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ تووڕەبوویت.

39پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و

تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد.

40هەموو شووراکانیت ڕووخاند،

قەڵاکانیت کردە کاولگە.

41هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،

لەلای دراوسێکانی89‏:41 مەبەستی گەلەکانی دراوسێی ئیسرائیلە.‏ ڕیسوا بوو.

42دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،

هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد.

43دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و

لە جەنگدا سەرتنەخست.

44شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،

تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی.

45ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و

بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری.

46ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟

هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟

47لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.

ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟

48ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟

یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟

49ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،

کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟

50پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،

چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە،

51ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،

ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت89‏:51 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ کرا.

52هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.

ئامین و ئامین.