زەبوورەکان 87 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 87:1-7

زەبووری 87

زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.

1خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،

2یەزدان دەروازەکانی سییۆنی

لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.

3ئەی شاری خودا،

بە شکۆمەندی باست کراوە:87‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،

خەڵکی ڕاهەب87‏:4 مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.‏ و بابل لەنێویاندان،

لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،

سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»

5دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و

خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»

6یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:

«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»

7سەماکەران گۆرانی دەڵێن:

«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»