زەبوورەکان 83 – KSS & CCB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 83:1-18

زەبووری 83

گۆرانییەک، زەبوورێکی ئاساف.

1ئەی خودایە، بێدەنگ مەبە،

کپ مەبە، خودایە، هێدی مەبە.

2ئەوەتا دوژمنانت هەرایانە،

ناحەزانت لە دژت ڕاپەڕیون.

3ڕاوێژ دەکەن لە دژی گەلەکەت،

پیلان دەگێڕن لە دژی ئەوانەی تۆ پەنات داون.

4دەڵێن: «با لەناو نەتەوەکان بیانسڕینەوە،

لەمەودوا ناوی ئیسرائیل باس نەکرێت.»

5بە هاوبیری پێکەوە پیلان دەگێڕن،

لە دژی تۆ پەیمانیان بەستووە.

6خێوەتەکانی ئەدۆم و ئیسماعیلییەکان83‏:6 نەوەی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن لە هاجەری کەنیزەکەی. بە ژیانی کۆچەری و چادرنشینی بەناوبانگ بوونە، هەروەها لە بەکارهێنانی تیروکەوان.‏،

مۆئاب و هاجەرییەکان،

7جوبەیل83‏:7 شاری جوبەیل شارێکی کۆنە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7000 لەمەوپێش، ئەمرۆ بە دووری 38 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری بەیروت.‏ و عەمۆن و عەمالێق83‏:7 مەبەست لە جبیل بەشی باکوورە لە چیاکانی ئەدۆم، عەمونیش ناوی گەلێکە لە ناوچەیەکی شاخاوی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون نیشتەجێ بوون، عەمالێقیش بە کۆنترین دانیشتووانی باشووری سوریا دادەنرێن، نەوەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ کوڕی ئیسحاقن.‏،

فەلەستیە لەگەڵ دانیشتووی سور.

8هەروەها ئاشوریش83‏:8 مەبەست لە ئاشورییەکانە کە لە ناوچەی میسۆپۆتامیا ژیاون و ئیمپراتۆریەتێکی بەهێزیان هەبووە. نەوەی دووەم کوڕی شێمی کوڕی نوحن. بڕوانە پەیدابوون 10‏:22‏.‏ چووەتە پاڵیان،

بوونە بازووی بەهێزی نەوەی لوت83‏:8 مەبەست لوتی برازای ئیبراهیمە.‏.83‏:8 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

9هەروەک چیت لە میدیان83‏:9 شارێکی کۆنە دەکەوتە چۆڵەوانی یەهوداوە.‏ کرد ئاوایان لێ بکە،

هەروەک چیت لە سیسرا83‏:9 سیسرا سەرکردەی سوپاکەی یابینی پاشای کەنعانییەکان بوو لە خاچۆر. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ڕابەران بەشەکانی 4، 5.‏ و یاڤین83‏:9 پاشای کەنعانییەکان بوو لە خاچۆر. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ڕابەران بەشی 4.‏ کرد لە ڕووباری قیشۆن83‏:9 قیشۆن، ڕووبارێکە بە دەشتی ئیبن عامر دەڕوات لە فەلەستین.‏،

10کە لە کانی دۆر83‏:10 شارێکە دەکەوێتە دووری نۆ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناسیرە، هەتا ئێستاش ئەمە ناویەتی.‏ فەوتان،

بوون بە زبڵ بۆ زەوی.

11گەورەکانیان وەک عۆرێڤ و زئێڤ83‏:11 عۆرێب و زئێب، ناوی دوو سەرکردەی میدیانییەکانن بە دەستی ئەفرایمییەکان کوژران، دوای ئەوەی لەبەر گدعۆن هەڵاتن. بڕوانە ڕابەران 7‏:25‏.‏ لێ بکە،

هەموو میرەکانیان وەک زەڤەح و زەلموناع83‏:11 زەڤەح و زەلموناع، دوو پاشای میدیانییەکان بوون گدعۆن کوشتنی. بڕوانە ڕابەران 8‏:5‏.‏،

12ئەوانەی گوتیان: «لەوەڕگاکانی خودا

دەکەینە موڵکی خۆمان.»

13ئەی خودای من، بیانکە بە تەپوتۆز،

وەک کای دەم بایان لێ بکە.

14وەک چۆن ئاگر دارستان دەسووتێنێت،

وەک گڕ چیا دەسووتێنێت،

15ئاوا بە ڕەشەبای خۆت ڕاویان بنێ،

بە گەردەلوولی خۆت هوڕیان بکە.

16ئەی یەزدان، ڕوویان بە شەرمەزاریی داپۆشە،

تاکو بەدوای ناوتدا بگەڕێن.

17هەتاهەتایە شەرمەزار و پەرێشانن،

ڕیسوا دەبن و دەفەوتێن.

18با بزانن کە تۆ، ئەوەی ناوت یەزدانە،

لەسەر هەموو زەوی تەنها تۆ هەرەبەرزیت!

Chinese Contemporary Bible (Simplified)

诗篇 83:1-18

第 83 篇

祈求上帝击败仇敌

亚萨的诗。

1上帝啊,求你不要缄默无声,

一言不发。

2看啊,你的敌人在喧嚷,

恨你的人趾高气扬。

3他们用诡计害你的子民,

他们一起谋害你所疼爱的人。

4他们说:

“来吧,让我们铲除以色列

让他们亡国,被人遗忘。”

5他们串通一气,

勾结起来抵挡你。

6他们是以东人、以实玛利人、摩押人、夏甲人、

7迦巴勒人、亚扪人、亚玛力人、非利士人和泰尔人。

8亚述也跟他们勾结,

要助罗得的后代一臂之力。(细拉)

9求你对付他们,

如同对付米甸人和基顺河边的西西拉耶宾

10他们在隐·多珥灭亡,

成了地上的粪土。

11求你使他们的首领得到俄立西伊伯那样的下场,

使他们的王侯得到西巴撒慕拿那样的下场。

12他们曾说:

“让我们夺取上帝的草场吧。”

13我的上帝啊,求你把他们驱散,

如同狂风吹散尘土和碎秸。

14烈火怎样烧毁森林,

火焰怎样吞没山岭,

15求你也照样用狂风追赶他们,

用暴雨恐吓他们。

16耶和华啊,

求你使他们满面羞愧,

这样他们才会来寻求你。

17愿他们永远羞愧惊恐,

愿他们在耻辱中灭亡。

18让他们知道你是耶和华,

唯有你是普天下的至高者。