زەبوورەکان 82 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 82:1-8

زەبووری 82

زەبوورێکی ئاساف.

1خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،

لەنێو خوداوەندەکان82‏:1 ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82‏:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10‏:34‏-36.‏ دادوەری دەکات.

2«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،

لایەنگری بەدکاران دەکەن؟82‏:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،

دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.

4فریای لاواز و نەداران بکەون،

لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

5«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،

هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

6«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،

هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“

7بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،

وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

8خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،

چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.