زەبووری 82
زەبوورێکی ئاساف.
1خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،
لەنێو خوداوەندەکان82:1 ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10:34-36. دادوەری دەکات.
2«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،
لایەنگری بەدکاران دەکەن؟82:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
3بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،
دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.
4فریای لاواز و نەداران بکەون،
لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.
5«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،
هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.
6«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،
هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“
7بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،
وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»
8خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،
چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.
A Psalm of Asaph.
1God standeth in the congregation of the mighty; he judgeth among the gods.82.1 of Asaph: or, for Asaph
2How long will ye judge unjustly, and accept the persons of the wicked? Selah.
3Defend the poor and fatherless: do justice to the afflicted and needy.82.3 Defend: Heb. Judge
4Deliver the poor and needy: rid them out of the hand of the wicked.
5They know not, neither will they understand; they walk on in darkness: all the foundations of the earth are out of course.82.5 out…: Heb. moved
6I have said, Ye are gods; and all of you are children of the most High.
7But ye shall die like men, and fall like one of the princes.
8Arise, O God, judge the earth: for thou shalt inherit all nations.