زەبوورەکان 8 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 8:1-9

زەبووری 8

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی گتیت8‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏.

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،

ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!

تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.

2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران

هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت،

هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.

3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم،

کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە،

مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،

4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟

کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟

5کەمێک لە فریشتەکانت8‏:5 عیبری: خوداکان، بە واتای بوونەوەرە ئاسمانییەکان.‏ بە کەمتر دانا و

تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.

6دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا،

تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:

7هەموو مەڕ و مانگاکان،

هەروەها ئاژەڵی کێوی،

8باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و

هەرچی لەناو دەریادا دەژی.

9ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،

ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!