زەبوورەکان 78 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 78:1-72

زەبووری 78

هۆنراوەیەکی ئاساف.

1ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،

گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم.

2بە نموونە دەمم دەکەمەوە،

مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم.

3ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،

ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین.

4ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،

بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،

ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،

هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی.

5لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی78‏:5 بڕوانە دەرچوون 16‏:31‏-34.‏ دامەزراند،

لەناو ئیسرائیل تەورات،

کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد

کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن،

6بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،

ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،

ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن.

7ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،

کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،

بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن،

8بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،

نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق،

نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا،

ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو.

9ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،

لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە.

10پەیمانی خودایان شکاند،

بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە.

11کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،

ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون.

12لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،

لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن78‏:12 شارێکی میسرییە دەکەوتە ڕۆژهەڵاتی دەلتای نیلەوە.‏.

13دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،

وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت.

14بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،

بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر.

15لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،

ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت.

16جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،

وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە.

17بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،

لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان.

18لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە

بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو.

19لە دژی خودا دوان و گوتیان:

«ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟

20ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،

جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا!

بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و

گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟»

21کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،

ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب،

هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل،

22چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و

پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست.

23جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،

دەرگای ئاسمانی کردەوە،

24مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و

دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان.

25مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،

ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون.

26لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،

بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد.

27وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،

وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار.

28باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،

لە دەوروبەری چادرەکانیان.

29خواردیان و زۆر تێر بوون،

ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان.

30بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،

هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو،

31تووڕەیی خودا لێیان هەستا،

هەرە بەهێزەکانی کوشتن و

باشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست.

32لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،

بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد.

33بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،

بە تۆقاندن ساڵانیان.

34هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،

بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای.

35بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،

خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە78‏:35 عیبری: بە واتای خوێنگر دێت، بۆ تێگەیشتن لەم دەربڕینە بڕوانە ڕائووس 4‏.‏.

36بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،

بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن.

37دڵیان لەلای ناچەسپێت،

دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی.

38ئەویش بەزەییداره و

لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت.

زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە،

هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت.

39بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،

بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە.

40چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،

لە بیابان دڵتەنگیان کرد.

41جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،

خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد.

42دەستی ئەویان لەبیرچوو،

ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە.

43ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،

لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد.

44ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،

بۆ ئەوەی نەخۆنەوە.

45مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،

بۆقی نارد بۆگەنیان کردن.

46بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،

بەری ماندووبوونیان بە کوللە.

47بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و

بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن.

48گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و

ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە.

49گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،

بە فریشتەی لەناوبەر ناردی.

50ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،

مردنی لێ نەگێڕانەوە،

ژیانیانی تووشی دەرد کرد.

51لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،

یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام78‏:51 مەبەست وڵاتی میسرە.‏.

52ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،

وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن.

53بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،

بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین.

54بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،

ئەو ناوچە شاخاوییەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا.

55نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،

میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن،

هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد.

56بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،

یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد.

57هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،

وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک.

58بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،

بە بتەکانیان ئیرەیی78‏:58 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.‏ ئەویان جۆشاند.

59خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،

بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە.

60چادری پەرستنی شیلۆی78‏:60 شارێک بوو لە باکووری بێت ئێل. یهۆشع ئەو شوێنەی هەڵبژارد بۆ ئەوەی سندوقی پەیمان و چادری چاوپێکەوتنی تێدا دابنێن.‏ بەجێهێشت،

ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو.

61سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،

هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی.

62گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،

لە میراتەکەی تووڕە بوو.

63گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،

کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا.

64کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،

بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا.

65ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،

وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە.

66لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،

کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی.

67خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،

هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد،

68بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،

کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت.

69وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،

وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی.

70داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد و

لەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا.

71لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،

بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی،

ئیسرائیلی میراتگری خۆی.

72داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،

بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن.