زەبوورەکان 69 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 69:1-36

زەبووری 69

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن، بۆ داود.

1ئەی خودایە، ڕزگارم بکە،

چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە.

2لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم،

جێی پێی تێدا نییە.

چوومەتە ناو قووڵایی ئاو،

لافاو ڕایماڵیوم.

3ماندوو بووم لە هاوارکردن،

گەرووم ژان دەکات،

چاوەکانم کز بوون

هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن.

4ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە

لە مووی سەرم زۆرترن،

زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن،

ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن.

ئەوەی نەمدزیوە

ئێستا دەبێت بیدەمەوە.

5ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت،

تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین.

6ئەی یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،

با ئەوانەی هیوایان بە تۆیە،

بەهۆی منەوە ڕیسوا نەبن.

ئەی خودای ئیسرائیل،

با ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،

بەهۆی منەوە شەرمەزار نەبن.

7لە پێناوی تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت،

شەرمەزاری ڕووی داگرتم.

8لەلای براکانم بووم بە بیانی،

لەلای کوڕانی دایکم بووم بە بێگانە.

9دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت،

جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من.

10کاتێک گریام و بە ڕۆژووگرتن گیانم نزم کردەوە،

بوو بە سووکایەتی بۆم.

11جلوبەرگی گوشم پۆشی،

بووم بە پەند لەلایان،

12بووم بە جێی سەرنجی ئەوانەی لەبەر دەروازە دادەنیشن69‏:12 پیران و ماقوڵانی شار لەبەردەم دەروازەی شارەکە کۆبوونەتەوە.‏،

مەستەکانیش دەربارەی من گۆرانی گاڵتەئامێز هەڵدەبەستن.

13ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە،

لە کاتی ڕەزامەندیت،

ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت،

بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە.

14دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم،

لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم.

15با لافاو ڕام نەماڵێت،

قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت،

زەوی قووتم نەدات.

16ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە،

بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە،

17ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە،

چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە.

18لێم نزیک بەرەوە و گیانم دەرباز بکە،

لەبەر دوژمنانم بمکڕەوە.

19تۆ بە سووکایەتی و شەرمەزاری و ڕیسوایی من دەزانیت،

هەموو دوژمنەکانم لەبەردەمتن.

20ڕیسوایی دڵی شکاندووم،

نەخۆش کەوتووم،

چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو،

چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت.

21ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا،

لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام.

22با خوانەکەی بەردەمیان ببێتە داویان،

ببێتە سزا و تەڵەیان.

23با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن،

هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.

24هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە،

با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ.

25با خێوەتگاکانیان چۆڵ بێت،

کەس نەبێت لە ڕەشماڵیان نیشتەجێ بێت!

26ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و

ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن.

27تاوان بخەرە سەر تاوانەکانیان،

بێبەشیان بکە لە ڕاستودروستیت.

28لە پەڕتووکی ژیاندا بیانسڕەوە،

لەگەڵ ڕاستودروستان ناویان مەنووسە.

29ئەی خودایە، من لە ئازار و تەنگانەدام،

با ڕزگاریت بمپارێزێت.

30بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم،

بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم.

31ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە،

لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم.

32هەژاران دەبینن و شاد دەبن،

ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە!

33یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت،

بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات.

34با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن،

دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت،

35چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و

شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە،

لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان،

36دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی،

ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین.

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 69:1-36

زەبووری 69

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئاوازی گوڵی سەوسەن، بۆ داود.

1ئەی خودایە، ڕزگارم بکە،

چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە.

2لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم،

جێی پێی تێدا نییە.

چوومەتە ناو قووڵایی ئاو،

لافاو ڕایماڵیوم.

3ماندوو بووم لە هاوارکردن،

گەرووم ژان دەکات،

چاوەکانم کز بوون

هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن.

4ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە

لە مووی سەرم زۆرترن،

زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن،

ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن.

ئەوەی نەمدزیوە

ئێستا دەبێت بیدەمەوە.

5ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت،

تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین.

6ئەی یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،

با ئەوانەی هیوایان بە تۆیە،

بەهۆی منەوە ڕیسوا نەبن.

ئەی خودای ئیسرائیل،

با ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،

بەهۆی منەوە شەرمەزار نەبن.

7لە پێناوی تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت،

شەرمەزاری ڕووی داگرتم.

8لەلای براکانم بووم بە بیانی،

لەلای کوڕانی دایکم بووم بە بێگانە.

9دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت،

جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من.

10کاتێک گریام و بە ڕۆژووگرتن گیانم نزم کردەوە،

بوو بە سووکایەتی بۆم.

11جلوبەرگی گوشم پۆشی،

بووم بە پەند لەلایان،

12بووم بە جێی سەرنجی ئەوانەی لەبەر دەروازە دادەنیشن69‏:12 پیران و ماقوڵانی شار لەبەردەم دەروازەی شارەکە کۆبوونەتەوە.‏،

مەستەکانیش دەربارەی من گۆرانی گاڵتەئامێز هەڵدەبەستن.

13ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە،

لە کاتی ڕەزامەندیت،

ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت،

بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە.

14دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم،

لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم.

15با لافاو ڕام نەماڵێت،

قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت،

زەوی قووتم نەدات.

16ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە،

بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە،

17ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە،

چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە.

18لێم نزیک بەرەوە و گیانم دەرباز بکە،

لەبەر دوژمنانم بمکڕەوە.

19تۆ بە سووکایەتی و شەرمەزاری و ڕیسوایی من دەزانیت،

هەموو دوژمنەکانم لەبەردەمتن.

20ڕیسوایی دڵی شکاندووم،

نەخۆش کەوتووم،

چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو،

چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت.

21ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا،

لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام.

22با خوانەکەی بەردەمیان ببێتە داویان،

ببێتە سزا و تەڵەیان.

23با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن،

هەمیشە پشتیان چەماوە بێت.

24هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە،

با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ.

25با خێوەتگاکانیان چۆڵ بێت،

کەس نەبێت لە ڕەشماڵیان نیشتەجێ بێت!

26ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و

ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن.

27تاوان بخەرە سەر تاوانەکانیان،

بێبەشیان بکە لە ڕاستودروستیت.

28لە پەڕتووکی ژیاندا بیانسڕەوە،

لەگەڵ ڕاستودروستان ناویان مەنووسە.

29ئەی خودایە، من لە ئازار و تەنگانەدام،

با ڕزگاریت بمپارێزێت.

30بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم،

بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم.

31ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە،

لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم.

32هەژاران دەبینن و شاد دەبن،

ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە!

33یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت،

بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات.

34با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن،

دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت،

35چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و

شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە،

لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان،

36دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی،

ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین.