زەبوورەکان 67 – KSS & NVI-PT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 67:1-7

زەبووری 67

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک.

1با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،

ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە،67‏:1 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

2تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،

ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان.

3ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

4با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،

چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و

ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.

5ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،

با هەموو گەلان ستایشت بکەن.

6ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،

خودا، خودامان، بەرەکەتدارمان دەکات.

7خودا بەرەکەتدارمان دەکات،

سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.

Nova Versão Internacional

Salmos 67:1-7

Salmo 67

Para o mestre de música. Com instrumentos de cordas. Um salmo. Um cântico.

1Que Deus tenha misericórdia de nós e nos abençoe,

e faça resplandecer o seu rosto sobre nós67.1 Isto é, mostre-nos a sua bondade., Pausa

2para que sejam conhecidos na terra os teus caminhos, ó Deus,

a tua salvação entre todas as nações.

3Louvem-te os povos, ó Deus;

louvem-te todos os povos.

4Exultem e cantem de alegria as nações,

pois governas os povos com justiça

e guias as nações na terra. Pausa

5Louvem-te os povos, ó Deus;

louvem-te todos os povos.

6Que a terra dê a sua colheita,

e Deus, o nosso Deus, nos abençoe!

7Que Deus nos abençoe,

e o temam todos os confins da terra.