زەبوورەکان 63 – KSS & KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 63:1-11

زەبووری 63

زەبوورێکی داودە کاتێک لە چۆڵەوانی یەهودا بوو.

1ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت،

گیانم تینووی تۆیە،

جەستەم شەیدای تۆیە،

لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.

2لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و

هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە.

3لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،

لێوەکانم ستایشت دەکەن.

4بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم،

بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە.

5گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ63‏:5 دوگ یان دونگ‏ و چەوری،

بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات.

6لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم،

بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە،

7چونکە تۆ هاریکارم بوویت،

لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم.

8گیانم بە تۆوە بەندە،

دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت.

9بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن،

بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە.

10ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن و

دەبن بە خۆراکی چەقەڵ.

11بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت،

هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن،

چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 63:1-11

زەبووری 63

زەبوورێکی داودە کاتێک لە چۆڵەوانی یەهودا بوو.

1ئەی خودایە، تۆ خودای منی، بە پەرۆشم بۆت،

گیانم تینووی تۆیە،

جەستەم شەیدای تۆیە،

لە خاکێکی وشک و ماندوو و بێ ئاو.

2لە پیرۆزگاکە سەیرم کردوویت و

هێز و شکۆمەندی تۆم بینیوە.

3لەبەر ئەوەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لە ژیان باشترە،

لێوەکانم ستایشت دەکەن.

4بە درێژایی ژیانم ستایشت دەکەم،

بە ناوی تۆوە دەستم بەرز دەکەمەوە.

5گیانم تێر دەبێت وەک ئەوەی بە دوگ63‏:5 دوگ یان دونگ‏ و چەوری،

بە لێوی شادمانەوە دەمم ستایشت دەکات.

6لەناو نوێنەکەم یادی تۆ دەکەم،

بە درێژایی شەو بیر لە تۆ دەکەمەوە،

7چونکە تۆ هاریکارم بوویت،

لەژێر سێبەری باڵەکانت گۆرانی دەڵێم.

8گیانم بە تۆوە بەندە،

دەستی ڕاستی تۆ پشتم دەگرێت.

9بەڵام ئەوانەی بۆ کوشتنی من دەگەڕێن لەناودەچن،

بەرەو ناخی زەوی شۆڕ دەبنەوە.

10ئەوانە بە دەمی شمشێر دەسپێردرێن و

دەبن بە خۆراکی چەقەڵ.

11بەڵام پاشا بە خودا دڵخۆش دەبێت،

هەموو ئەوانەی سوێند بە خودا دەخۆن ستایشی دەکەن،

چونکە دەمی درۆزنان دادەخرێت.