زەبوورەکان 61 – KSS & KLB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 61:1-8

زەبووری 61

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئامێری ژێدار، زەبوورێکی داودە.

1ئەی خودایە، گوێت لە هاوارم بێت،

گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

2لەوپەڕی زەوییەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم،

کە دڵم لاواز دەبێت،

پێشڕەویم بکە بۆ سەر تاشەبەردێکی لە خۆم بڵندتر،

3چونکە تۆ پەناگای منی،

قوللەیەکی بەهێزی لە ڕووی دوژمن.

4با هەتاهەتایە لە پیرۆزگای تۆدا نیشتەجێ بم و

پەنا بهێنمە ژێر سێبەری باڵەکانت.61‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

5ئەی خودایە، چونکە تۆ گوێت لە نەزرەکانم گرت،

منت کردە میراتگر لەگەڵ ئەوانەی ترسی ناوی تۆ لە دڵیانە.

6درێژە بدە بە ڕۆژانی تەمەنی پاشا،

بە ساڵانی تەمەنی بۆ نەوە دوای نەوە.

7با هەتاهەتایە لە ئامادەبوونی خودا دابنیشێت،

دڵسۆزی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ئەو بپارێزن.

8ئەوسا هەتاهەتایە گۆرانی بۆ ناوی تۆ دەڵێم،

ڕۆژ بە ڕۆژیش نەزرەکانم بەجێدەهێنم.

Korean Living Bible

시편 61:1-8

보호를 위한 기도

(다윗의 시. 성가대 지휘자를 따라 현악기에 맞춰 부른 노래)

1하나님이시여,

내가 부르짖는

소리를 들으시고

내 기도에 귀를 기울이소서.

2내 마음이 짓눌려

내가 땅 끝에서 주께 부르짖습니다.

나를 안전한 피난처로 인도하소서.

3주는 나의 피난처시요

내 원수들이 접근할 수 없는

높은 탑이십니다.

4내가 영원히 주의 성막에 살며

주의 날개 아래 피하겠습니다.

5하나님이시여,

주는 내가 약속한 말을 들으시고

주의 이름을

두려워하는 자들을 위해 마련하신

61:5 또는 ‘기업을’축복을 나에게 주셨습니다.

6주께서 왕의 수명을 더하셔서

그가 여러 세대 동안

장수하게 하소서.

7그가 영원히 하나님 앞에

살게 하시고

61:7 또는 ‘인자와 진리를 예비하사’주의 한결같은 사랑과

성실하심으로

그를 보호하소서.

8그러면 내가 항상

주의 이름을 찬양하며

내가 약속한 것을

매일 주께 이행하겠습니다.