زەبوورەکان 60 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 60:1-12

زەبووری 60

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر گوڵی سەوسەنی پەیمان. پاڕانەوەیەکی داودە بۆ فێرکردن. کاتی شەڕکردنی لەگەڵ ئارامییەکانی میسۆپۆتامیا و ئارامییەکانی چۆڤا60‏:0 یەکێک بوو لە پاشایەتییەکانی ئارامییەکان، دەکەوتە ڕۆژئاوای فوراتەوە.‏، هەروەها کاتێک یۆئاب60‏:0 سەرکردەی سوپاکەی داود بوو.‏ گەڕایەوە و لە دۆڵی خوێ60‏:0 دەکەوێتە باشووری دەریای مردوو.‏ دوازدە هەزاری لە ئەدۆمییەکان کوشت.

1ئەی خودایە، ئێمەت ڕەتکردەوە و ئێمەت شکاند،

تۆ تووڕە بووی، ئێستا بمانگەڕێنەوە!

2تۆ زەویت لەرزاند و شەقت کرد،

شکاوییەکانی چاک بکەرەوە، چونکە لەرزۆکە.

3کاتی سەختت نیشانی گەلەکەت دا،

بادەی سەرگەردانیت پێمان نۆشی.

4بەڵام بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئاڵات هەڵکرد،

بۆ ئەوەی لە دژی تیری دوژمنان بشەکێتەوە.60‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

5بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە،

بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.

6خودا لە پیرۆزگاکەی خۆیەوە فەرموویەتی:

«بە هاواری خۆشییەوە شەخەم دابەش دەکەم و

دۆڵی سوکۆت60‏:6 ناوی دوو شاری کۆنە. شەخەم شارێکی شوورابەند بوو لە پاڵ کێوی گریزیم، سوکۆتیش دەکەوتە دووری شەش کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون.‏ دەپێوم.

7گلعاد هی منە، مەنەشەش هی منە،

ئەفرایم کڵاوی منە،

یەهودا60‏:7 گلعاد کوڕی ماکیرە و کوڕەزای منەششێیە و منەششێش نۆبەرەی یوسفە، ئەفرایمیش کوڕی دووەمی یوسفە، یەهوداش کوڕی یاقوبە، بۆیە ئەم ناوانە بوون بە ناوی هۆز و عەشیرەتەکانی ئیسرائیل و هەروەها ناوی شار و ناوچەکانیان.‏ داری دەسەڵاتی منە،

8مۆئاب60‏:8 خاکی مۆئابییەکان، دەکەوتە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەریای مردوو.‏ دەستشۆرمە،

پێڵاوەکەم فڕێدەدەمە سەر ئەدۆم،

لەسەر فەلەستیە هاواری سەرکەوتن دەکەم.»

9کێیە دەمباتە شاری قەڵابەند؟

کێیە پێشڕەویم دەکات بۆ ئەدۆم؟

10ئەی خودایە، مەگەر تۆ نیت کە ئێمەت ڕەت کردووەتەوە و

ئیتر لەگەڵ لەشکرەکانمان دەرناچیت؟

11یارمەتیمان بدە بەرامبەر بە دوژمنەکە،

چونکە ڕزگاری لە مرۆڤەوە پووچە.

12لەگەڵ خودا سەرکەوتن بەدەستدەهێنین،

هەروەها ئەوە دوژمنەکانمان دەخاتە ژێر پێ.