زەبوورەکان 6 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 6:1-10

زەبووری 6

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە قیسارە بە شێوەی شیمینیت6‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏. زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، لە کاتی تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،

لە کاتی تووڕەییت تەمبێم مەکە.

2ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە داهێزراوم،

ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چونکە ئێسقانەکانم ژان دەکات.

3گیانم زۆر دەلەرزێت،

هەتا کەی، ئەی یەزدان، هەتا کەی؟

4ئەی یەزدان، بگەڕێوە و ژیانم ڕزگار بکە،

بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربازم بکە،

5چونکە مردوو ناتوانێت یادی تۆ بکات.

لە جیهانی مردووان6‏:5 عیبری: شیۆل‏، ئەو شوێنەیە کە لەدوای مردن ڕۆحی مرۆڤ دەچێتە ئەوێ هەتا ڕۆژی لێپرسینەوە.‏ کێ ستایشت دەکات؟

6ئەوەندەم ناڵاند شەکەت بووم!

هەموو شەوێک نوێنەکەم نوقومی فرمێسک دەکەم،

جێگاکەم تەڕ دەکەم.

7چاوەکانم لە خەفەتان کز بوون،

بەهۆی دوژمنەکانمەوە بێهێز بوون.

8ئەی هەموو بەدکاران، لێم دوور بکەونەوە،

چونکە یەزدان گوێی لە دەنگی گریانم بووە.

9یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە،

یەزدان نوێژم وەردەگرێت.

10هەموو دوژمنەکانم بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەبن،

لەناکاو سەرشۆڕی دایاندەگرێت و شەرمەزار دەبن.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

詩篇 6:1-10

第 6 篇

患難中祈求憐憫

大衛的詩,交給樂長,弦樂器伴奏。

1耶和華啊,

求你不要在怒中責備我,

不要在烈怒中懲罰我。

2耶和華啊,求你憐憫,

因為我軟弱無力。

耶和華啊,求你醫治,

因為我痛徹入骨。

3我心中憂傷,

耶和華啊,

你要我憂傷到何時呢?

4耶和華啊,求你回來救我,

因你的慈愛而拯救我。

5因為死去的人不會記得你,

誰會在陰間讚美你呢?

6我因哀歎心力交瘁,

夜夜哭泣,淚漂床榻,

濕透被褥。

7我的眼睛因憂愁而模糊,

因敵人的攻擊而昏花。

8你們所有作惡的人,快走開!

因為耶和華已經聽見我的哭聲。

9耶和華聽見了我的懇求,

祂必答應我的禱告。

10我所有的仇敵都必羞愧,

驚恐不已;

他們必忽然蒙羞,

掉頭逃竄。