زەبوورەکان 56 – KSS & JCB

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 56:1-13

زەبووری 56

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان لەسەر ئاوازی گۆرانی «کۆتر لەسەر دار بەڕوو دوورن.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک فەلەستییەکان لە گەت56‏:0 بڕوانە پەیدابوون 10‏:14،‏‏ یەکێک بوو لە پێنج شارە گەورەکەی فەلەستییەکان. شوێنی لەدایکبوونی گولیاتە کە پاڵەوانی فەلەستییەکان بوو و داود بە بەردەقانی کوشتی. بڕوانە ساموئێلی یەکەم 17‏:1‏–18‏:7 و 21‏:11.‏ گرتیان.

1ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن،

بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن.

2دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن،

چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە.

3کاتێک ترسم لێ دەنیشێت،

من پشت بە تۆ دەبەستم.

4بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،

پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم،

مرۆڤ چیم لێ دەکات؟

5بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن،

هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن.

6گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن،

چاویان لە هەنگاوەکانمە،

بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن.

7لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە،

ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە.

8خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی،

فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە،

ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟

9لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم،

دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە.

بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە.

10بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،

بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم،

11بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم.

مرۆڤ چیم لێ دەکات؟

12ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم،

قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم.

13بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت،

تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت،

تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و

لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم.

Japanese Contemporary Bible

詩篇 56:1-13

56

1-2神よ、私をあわれんでください。

敵の軍勢が、夜も昼も押し寄せて来ます。

尊大にも私に襲いかかって、

私を制圧しようとしています。

3-4恐れるとき、私はあなたに信頼します。

あなたの約束だけが頼りなのです。

神に信頼している私に、

ただの人間が手出しなどできるわけがありません。

5彼らはいつでも私のことばをねじ曲げ、

どうしたら私を傷つけることができるかと

考えているのです。

6彼らは計画を練り上げるために集まり、

道ばたに潜んでは、私をねらって待ち伏せています。

7彼らは思いどおりに事を運ぶつもりでいるでしょう。

主よ。彼らの思いのままにはさせないでください。

どうか、怒りを燃やし、

彼らを地面に打ちつけてください。

8あなたは、私が夜通し

寝返りを打っているのをご存じです。

あなたは、私の涙を一滴残さず、

びんにすくい集めてくださいました。

その一滴一滴は、余すところなく、

あなたの文書に記録されています。

9私が助けを呼び求めると、

その日のうちに戦況は変わり、敵は逃げ惑います。

私にわかっているのは、ただこの一事、

神が味方だということだけです。

10-11私は神への信頼を失いません。

ああ、神のすばらしいお約束!

人間ごときが何をしかけてこようと、私は恐れません。

そうです、神は約束を守ってくださるのです。

12神よ。あなたへの約束は、きっと果たします。

助けていただいたことを心から感謝しています。

13なぜなら、あなたは、

私が地上で御前を歩めるように、死から救い出し、

転ばないように支えてくださったからです。