زەبوورەکان 54 – KSS & KJV

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 54:1-7

زەبووری 54

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. هۆنراوەیەکی داودە کاتێک زیفییەکان54‏:0 دانیشتووانی زیف، کە شارێک بوو لە ناوچە شاخاوییەکەی یەهودا. ئێستا بە گردی زیف بەناوبانگە. دەکەوێتە دووری شەش کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەبرۆن.‏ هاتن و بە شاولیان گوت: «داود لەلای ئێمە خۆی شاردووەتەوە.»

1ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە،

بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە.

2ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە،

قسەکانی دەمم ببیستە.

3بێگانە لێم هەستاون،

دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن،

ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە.54‏:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە،

پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات.

5با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم،

بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە.

6ئەی یەزدان، بەخشینی54‏:6 بەخشینی ئازاد: ئەو بەخشینەیە کە کەسێک پێشکەشی خودای دەکات وەک سوپاسگوزارییەک بۆی. بڕوانە لێڤییەکان 22‏:18‏-23.‏ ئازادت پێشکەش دەکەم،

ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە.

7لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم،

سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.

King James Version

Psalms 54:1-7

To the chief Musician on Neginoth, Maschil, A Psalm of David, when the Ziphims came and said to Saul, Doth not David hide himself with us?

1Save me, O God, by thy name, and judge me by thy strength.54.1 chief…: or, overseer54.1 Maschil: or, of instruction

2Hear my prayer, O God; give ear to the words of my mouth.

3For strangers are risen up against me, and oppressors seek after my soul: they have not set God before them. Selah.

4Behold, God is mine helper: the Lord is with them that uphold my soul.

5He shall reward evil unto mine enemies: cut them off in thy truth.54.5 mine…: Heb. those that observe me

6I will freely sacrifice unto thee: I will praise thy name, O LORD; for it is good.

7For he hath delivered me out of all trouble: and mine eye hath seen his desire upon mine enemies.