زەبوورەکان 52 – KSS & NVI-PT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 52:1-9

زەبووری 52

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگی52‏:0 سەرۆک شوانەکانی شاول بوو، کاتێک داود لە ڕووی شاول هەڵات بۆ نوب بۆ لای ئەحیمەلەخ کە سەرۆک کاهین بوو، جا ئەحیمەلەخ نانی قوربانی دا بە داود و ئەوانەی لەگەڵی بوون. لەو کاتەدا دۆئێگ لە نوب بوو و هەواڵی برد بۆ شاول. ئینجا شاول ئەحیمەلەخ و کاهینەکانی گرت و فەرمانی دا بە پاسەوانەکان بیانکوژن، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە. جا فەرمانی دا بە دۆئێگ، ئەویش هەشتا و پێنج کاهینی کوشت.‏ ئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ.

1ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟

ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،

بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟

2زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،

وەک گوێزانێکی تیژ وایە،

خەریکی فێڵبازییە.

3زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،

لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.52‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 5، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،

ئەی زمانی فێڵباز!

5بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،

دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،

ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.

6ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،

پێی پێدەکەنن و دەڵێن:

7«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،

بەڵکو پشتی بە زۆریی سامانەکەی بەستبوو،

بە تێکشکاندنی کەسانی دیکە بەهێز بوو!»

8بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،

هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.

9هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،

ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.

Nova Versão Internacional

Salmos 52:1-9

Salmo 52

Para o mestre de música. Poema de Davi, quando o edomita Doegue foi a Saul e lhe contou: “Davi foi à casa de Aimeleque”.

1Por que você se vangloria do mal

e de ultrajar a Deus continuamente?52.1 Ou se a fidelidade de Deus dura para sempre?, ó homem poderoso!

2Sua língua trama destruição;

é como navalha afiada, cheia de engano.

3Você prefere o mal ao bem;

a falsidade, à verdade. Pausa

4Você ama toda palavra maldosa,

ó língua mentirosa!

5Saiba que Deus o arruinará para sempre:

ele o agarrará e o arrancará da sua tenda;

ele o desarraigará da terra dos vivos. Pausa

6Os justos verão isso e temerão;

rirão dele, dizendo:

7“Veja só o homem que rejeitou a Deus como refúgio;

confiou em sua grande riqueza

e buscou refúgio em sua maldade!”

8Mas eu sou como uma oliveira

que floresce na casa de Deus;

confio no amor de Deus

para todo o sempre.

9Para sempre te louvarei pelo que fizeste;

na presença dos teus fiéis proclamarei o teu nome,

porque tu és bom.