زەبوورەکان 50 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 50:1-23

زەبووری 50

زەبوورێکی ئاساف.

1خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،

لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات.

2لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،

خودا پڕشنگ دەدات.

3خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،

ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت،

گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی.

4بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،

هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی:

5«بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم50‏:5 بۆ ئەوانەی کە پابەندن بە پەیمانی خۆشەویستی نەگۆڕی پەروەردگار.‏،

کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.»

6ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،

چونکە خودا خۆی دادوەرە.50‏:6 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

7«ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،

ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:

من خودام، خودای تۆم.

8سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،

قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە.

9من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،

پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت50‏:9 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.‏ نییە،

10چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،

هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.

11هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،

هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن.

12ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،

چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە.

13ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،

یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟

14«قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،

نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی،

15لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،

دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.»

16بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ:

«تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت،

یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟

17تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و

فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە.

18کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت،

بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە.

19دەمت بە خراپە دەکەیتەوە،

زمانت فێڵبازی دادەهێنێت.

20دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت،

بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت.

21ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم،

وات زانی منیش وەک تۆم.

بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و

ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم.

22«ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،

دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان.

23ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،

ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»