زەبوورەکان 48 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 48:1-14

زەبووری 48

گۆرانییەک، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1یەزدان مەزنە و شایانی هەموو ستایشێکە،

لە شاری خودامان، لە کێوی پیرۆزی خۆی.

2کێوی سییۆن جوانە لە بەرزاییدا،

خۆشی هەموو زەوییە،

وەک لووتکەی شاخی چافۆن48‏:2 شاخی پیرۆز لە باکوور، لە فینیکیا، کە لە ئەندێشەی خەڵک شوێنی نیشتەجێبوونی خودا بووە.‏،

شاری پاشای گەورەیە48‏:2 مەبەست لە پاشای گەورە، خودایە. بڕوانە 47‏:2؛ 48‏:1.‏.

3خودا لەناو قەڵاکانی

وەک پەناگایەک ناسراوە.

4ئەوەتا پاشاکان هێزیان کۆکردەوە،

ئەوەتا پێکەوە هاتنە پێشەوە،

5کە بینییان تاسان،

بە ترسەوە هەڵاتن.

6لەوێ لەرزیان لێهات،

ژانیان گرت، وەک ژن لە کاتی منداڵبوون.

7وەک کەشتییەکانی تەرشیش48‏:7 جۆرە کەشتییەکی تایبەت بوون کە بۆ بازرگانی بەکاردەهێنران.‏ تێکت شکاندن،

بە بای ڕۆژهەڵات تەفروتونات کردن.

8هەروەک بیستمان،

ئاواش بینیمان

لە شاری یەزدانی سوپاسالار،

لە شاری خودامان:

«خودا هەتاهەتایە دەیچەسپێنێت.»48‏:8 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

9ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت

بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە.

10ئەی خودایە، وەک ناوت

ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی،

دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی.

11کێوی سییۆن شادمان دەبێت،

کچانی48‏:11 لە کەلتوری عیبری بە گوندەکانی دەوروبەری شارەکان دەگوترێ کچانی.‏ یەهودا دڵخۆش دەبن

بەهۆی دادوەرییەکانت.

12بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە،

قوللەکانی بژمێرن،

13لە شووراکانی وردبنەوە،

بڕواننە قەڵاکانی،

هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن.

14هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە،

هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.