زەبوورەکان 47 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 47:1-9

زەبووری 47

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.

1ئەی هەموو نەتەوەکان، چەپڵە لێبدەن،

بە هاواری شادییەوە هوتاف بۆ خودا بکێشن.

2یەزدانی هەرەبەرز بە سامە،

پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو زەوییەوە.

3نەتەوەکانی خستە ژێر دەستمان،

گەلانی خستە ژێر پێمان.

4میراتی بۆ هەڵبژاردین،

ئەو خاکە کە شانازی نەوەی یاقوبە،

ئەوانەی کە ئەو خۆشیویستن.47‏:4 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

5لەناو هوتافی شادی خودا بەرزبووەوە47‏:5 بۆ تەختی خۆی، لە کاتی هاتنی سندوقی پەیمان بۆ ناو پەرستگا.‏،

یەزدان بەرزبووەوە، لەگەڵ دەنگی کەڕەنا.

6گۆرانی ستایش بۆ خودا بڵێن، گۆرانی ستایش،

گۆرانی ستایش بۆ پاشامان بڵێن، گۆرانی ستایش.

7خودا پاشای هەموو زەوییە،

هۆنراوەی ستایشی بە گۆرانی بۆ بڵێن.

8خودا پاشایەتی نەتەوەکان دەکات،

خودا لەسەر تەختی پیرۆزی خۆی دادەنیشێت.

9سەروەرانی گەلان وەک گەلی خودای ئیبراهیم کۆبوونەوە،

چونکە پاشاکانی47‏:9 عیبری: قەڵغانەکان.‏ زەوی هی خودان،

ئەو پایەی زۆر بەرزبووەوە.

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

詩篇 47:1-9

第 47 篇

至高的主宰

可拉後裔的詩,交給樂長。

1萬民啊,你們要鼓掌,

向上帝高聲歡呼!

2因為至高者耶和華當受敬畏,

祂是普天下的大君王。

3祂使列國降服於我們,

讓列邦伏在我們腳下。

4祂為我們選定產業,

就是祂所愛的雅各引以為榮的產業。(細拉)

5在歡呼聲中,上帝登上寶座;

在號角聲中,耶和華登上寶座。

6要頌讚,頌讚上帝!

要頌讚,頌讚我們的君王!

7因為上帝是普天下的君王,

要向祂唱讚美的樂章。

8祂坐在聖潔的寶座上治理列國。

9列邦的首領聚集在一起,

要做亞伯拉罕之上帝的子民,

因為上帝是主宰天下的君王,

祂至高無上。