زەبوورەکان 36 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 36:1-12

زەبووری 36

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدانە.

1جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە

دەربارەی یاخیبوونی بەدکار:

ترسی خودای لەبەرچاو نییە.

2بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە

کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە.

3قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،

دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە.

4تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،

خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،

هەڵە ڕەت ناکاتەوە.

5ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،

دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.

6ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،

دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە36‏:6 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن (دەریای ژێر زەوی) هەبوو کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو.‏.

ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.

7ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!

ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.

8بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،

تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،

9چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،

بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.

10با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،

ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.

11با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،

دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.

12ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،

دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!