زەبوورەکان 30 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 30:1-12

زەبووری 30

زەبوورێکی داود. گۆرانییەک بۆ تەرخانکردنی پەرستگا.30‏:0 بڕوانە یەکەم پاشایان 8‏:61 و دووەم پوختەی مێژوو 7‏.‏

1ئەی یەزدان، بە گەورەت دەزانم،

چونکە هەڵتکێشام و

نەتهێشت دوژمنەکانم شانازیم بەسەردا بکەن.

2ئەی یەزدان، خودای من، هاوارم بۆ تۆ هێنا،

تۆش چاکت کردمەوە.

3ئەی یەزدان، تۆ گیانی منت لەناو جیهانی مردووان هێنایە دەرەوە،

منت دەرباز کرد لەوەی شۆڕببمەوە ناو گۆڕ.

4ئەی خۆشەویستانی یەزدان، گۆرانی بۆ بڵێن،

ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن،

5چونکە تووڕەبوونی تەنها چرکەیەکە،

بەڵام ڕەزامەندی بە درێژایی ژیانە.

ڕەنگە گریان بۆ شەوێ بمێنێت،

بەڵام بۆ بەیانییەکەی هەلهەلە دێنێت.

6کاتێک هەستم بە دڵنیایی کرد گوتم:

«هەرگیز نالەقێم.»

7ئەی یەزدان، بە ڕەزامەندی خۆت،

منت وەک چیایەکی بەهێز چەسپاند،

بەڵام کە ڕووی خۆتت لە من شاردەوە،

پەرێشان بووم.

8ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا،

من لە پەروەردگار پاڕامەوە:

9«مەرگی من سوودی چی تێدایە،

ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟

ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟

ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟

10ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە!

ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!»

11تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی،

جلوبەرگی گوشت30‏:11 لە کاتی ماتەمگێڕان و تۆبەکردندا جلوبەرگی لە گوش دروستکراویان لەبەرکردووە کە ئەزیەتی پێستیانی داوە.‏ لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم،

12بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت.

ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.