زەبوورەکان 3 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 3:1-8

زەبووری 3

زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی3‏:0 سێیەم کوڕی داود بوو، ناکۆکی لەگەڵ داودی باوکی هەبوو و سەرکردایەتی یاخیبوونێکی کرد لە دژی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە دووەم ساموئێل بەشەکانی 13‏–18.‏ کوڕی هەڵات.

1ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!

چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە!

2زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:

«خودا ڕزگاری ناکات.»3‏:2 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4 و 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

3بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،

شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە.

4پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،

ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە.

5ڕادەکشێم و دەخەوم،

بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.

6لە دەیان هەزار کەس ناترسم،

ئەوانەی دەوریان گرتووم.

7ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!

ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!

بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و

کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.

8ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،

با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.