زەبوورەکان 29 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 29:1-11

زەبووری 29

زەبوورێکی داود «لە جەژنی کەپرەشینە».

1ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن،

ستایشی یەزدان بکەن، ئەی فریشتەکانی ئاسمان.

2ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،

کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە.

3دەنگی یەزدان لەسەر ئاوەکان دەنگ دەداتەوە،

خودای شکۆمەندی تریشقە دەدات،

یەزدان لەسەر ئاوە زۆرەکان تریشقە دەدات.

4دەنگی یەزدان بە هێزە،

دەنگی یەزدان بە شکۆیە.

5دەنگی یەزدان داری ئورز دەشکێنێت،

یەزدان ئورزەکانی لوبنان دەشکێنێت،

6وا دەکات لوبنان29‏:6 مەبەستی لە چیای لوبنانە.‏ وەک گوێرەکە ڕابکات و

حەرمۆنیش29‏:6 هەروەها سریۆنیشی پێ دەگوترێ، بەرزترین شاخە لە سوریا.‏ وەک جوانەگای کێوی.

7دەنگی یەزدان چەخماخە دەدات

بە بروسکە و تریسکەوە.

8دەنگی یەزدان بیابان دەلەرزێنێت

یەزدان بیابانی قادێش29‏:8 دەکەوێتە دووری 80 کم لە باکووری بیری شابەع، گەلی ئیسرائیل لەدوای هاتنەدەرەوەیان لە میسر ماوەیەک لەوێ ماونەتەوە.‏ دەلەرزێنێت.

9دەنگی یەزدان دار بەڕوو لوول دەدات و

دارستانەکان ڕووت دەکاتەوە.

لەناو پەرستگاکەیدا هەموو هاوار دەکەن: «شکۆمەندی!»

10یەزدان بە تەختی پاشاییەوە، لەسەر تۆفان دادەنیشێت،

یەزدان هەتاهەتایە وەک پاشا لەسەر تەخت دادەنیشێت.

11یەزدان هێز بە گەلەکەی دەبەخشێت،

یەزدان بەرەکەتی ئاشتی دەداتە گەلەکەی.