زەبوورەکان 28 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 28:1-9

زەبووری 28

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.

ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،

چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،

وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.

2گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،

کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،

دەستەکانم بەرز دەکەمەوە

بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.

3لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،

ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،

بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،

بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.

4بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،

بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و

ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.

5لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و

بە کارەکانی دەستی،

تێکیان دەشکێنێت و

جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.

6ستایش بۆ یەزدان،

چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.

7یەزدان هێز و قەڵغانی منە،

دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،

دڵم شاد دەبێت و

بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.

8یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،

قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی28‏:8 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏.

9گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،

ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.