زەبوورەکان 25 – KSS & CCBT

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 25:1-22

زەبووری 25

زەبوورێکی داود.

1ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.

2ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە.

ڕێ مەدە شەرمەزار بم،

دوژمنانم پێ خۆش مەکە.

3هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە

شەرمەزار نابن،

بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن

کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن.

4ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە،

ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.

5لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە،

چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت،

بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.

6ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت،

چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن.

7ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و

یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە،

بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە،

لە پێناوی چاکی خۆت.

8یەزدان چاک و سەرڕاستە،

بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات،

9ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری،

ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.

10هەموو ڕێگاکانی یەزدان ڕاست و خۆشەویستی نەگۆڕن

بۆ ئەو کەسانەی فەرزەکانی پەیمانەکەی ناشکێنن.

11ئەی یەزدان، لە پێناوی ناوی خۆت،

لە گوناهم خۆشبە، هەرچەندە گەورەشە.

12کێیە ئەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت؟

خودا فێری ئەو ڕێگایەی دەکات کە بۆی هەڵبژاردووە.

13هەموو ڕۆژانی لە چاکەدا دەبێت و

زەوی بە میرات بۆ نەوەکانی دەمێنێتەوە.

14خودا نهێنی خۆی بەوانە دەسپێرێت کە لێی دەترسن،

وا دەکات پەیمانەکەی زانراو بێت لەلایان.

15من هەمیشە چاوم ئاراستەی یەزدان کردووە،

چونکە تەنها ئەو پێم لە تەڵە دەکاتەوە.

16ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە،

چونکە تەنها و کڵۆڵم.

17دڵتەنگیم زیاد بووە،

لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە.

18تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و

لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە.

19تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و

چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە.

20ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە،

شەرمەزارم مەکە،

چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم.

21با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن،

چونکە ئومێدم بە تۆیە.

22ئەی خودایە، ئیسرائیل بکڕەوە

لە هەموو تەنگانەکانی!

Chinese Contemporary Bible (Traditional)

詩篇 25:1-22

第 25 篇

祈求引導和赦免

大衛的詩。

1耶和華啊,我的心仰望你。

2我的上帝啊,我信靠你,

求你不要叫我蒙羞,

不要讓我的仇敵勝過我。

3信靠你的必不羞愧,

背信棄義者必蒙羞。

4耶和華啊,

求你指引我走你的路,

教導我行你的道。

5求你以你的真理引領我,

教導我,因為你是拯救我的上帝,

我日夜仰望你。

6耶和華啊,

求你顧念你亙古以來常施的憐憫和慈愛,

7求你饒恕我年輕時的罪惡和過犯,

以你的恩惠和慈愛待我。

8耶和華良善公正,

祂教導罪人走正路,

9指引謙卑人追求公義,

教導他們行祂的道。

10遵守祂的約和法度的人,

耶和華以慈愛和信實相待。

11耶和華啊,我罪惡深重,

求你為了自己的名而赦免我。

12凡敬畏耶和華的人,

耶和華必指示他當走的路。

13他必享福,

他的後代必承受土地。

14耶和華與敬畏祂的人為友,

使他們認識祂的約。

15我常常仰望耶和華,

因為唯有祂能救我脫離網羅。

16耶和華啊,我孤苦零丁,

求你眷顧我,恩待我。

17我心中充滿愁煩,

求你救我脫離患難。

18求你體恤我的憂傷和痛苦,

赦免我的罪惡。

19看啊,我的仇敵眾多,

他們都痛恨我。

20求你保護、搭救我的性命,

別讓我蒙羞,因為我投靠你。

21求你以誠實和正義護衛我,

因為我仰望你。

22上帝啊,

求你救贖以色列脫離一切困境。