زەبوورەکان 24 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 24:1-10

زەبووری 24

زەبوورێکی داود.

1زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،

جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،

2چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و

لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.

3کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟

کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟

4ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،

ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و

بە درۆ سوێند نەخوات.

5لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،

لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.

6ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،

ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.24‏:6 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

7ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

8ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،

یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.

9ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

10ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.