زەبوورەکان 23 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 23:1-6

زەبووری 23

زەبوورێکی داود.

1یەزدان شوانی منە، پێویستم بە هیچ نابێت.

2لە لەوەڕگای سەوزدا دەملەوەڕێنێت و

دەمباتە سەر ئاوی هێمن و سازگار،

3گیانم دەبووژێنێتەوە.

بەرەو ڕێگای ڕاستودروستی ڕێنماییم دەکات

لە پێناوی ناوی خۆی.

4ئەگەر تەنانەت بەناو دۆڵی سێبەری مەرگیشدا بڕۆم،

لە هیچ خراپەیەک ناترسم،

لەبەر ئەوەی تۆ لەگەڵمدای،

گۆچان و داردەستەکەت دڵنەواییم دەکەن.

5سفرەم بۆ ئامادە دەکەیت لەبەردەم دوژمنانم،

زەیت لە سەرم دەدەیت بۆ دەستنیشانکردنم،

جامەکەم لێوانلێو دەکەیت.

6بێگومان بە درێژایی ژیانم چاکە و خۆشەویستی نەگۆڕ بەدوام دەکەون،

بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی یەزدان دەژیم.