زەبوورەکان 20 – KSS & NIRV

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 20:1-9

زەبووری 20

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

1با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،

با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.

2با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و

لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.

3با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و

هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.20‏:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و

هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.

5هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و

بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.

با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.

6ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی20‏:6 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ ڕزگار دەکات،

لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،

بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.

7هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،

بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.

8ئەوان چەمانەوە و کەوتن،

بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.

9ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!

کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!

New International Reader’s Version

Psalm 20:1-9

Psalm 20

For the director of music. A psalm of David.

1May the Lord answer you when you are in trouble.

May the God of Jacob keep you safe.

2May he send you help from the sacred tent.

May he give you aid from Zion.

3May he remember all your sacrifices.

May he accept your burnt offerings.

4May he give you what your heart wishes for.

May he make all your plans succeed.

5May we shout for joy over your victory.

May we lift up our flags in the name of our God.

May the Lord give you everything you ask for.

6Now I know that the Lord gives victory to his anointed king.

He answers him from his sacred home in heaven.

The power of God’s right hand gives victory to the king.

7Some trust in chariots. Some trust in horses.

But we trust in the Lord our God.

8They are brought to their knees and fall down.

But we get up and stand firm.

9Lord, give victory to the king!

Answer us when we call out to you!