زەبوورەکان 2 – Kurdi Sorani Standard KSS

Kurdi Sorani Standard

زەبوورەکان 2:1-12

زەبووری 2

1بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و

گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟

2پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،

سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە

لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی2‏:2 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏، واتا هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30‏:22‏-31‏ و یەکەم ساموئێل 9‏:16؛ 10‏:1.‏ و دەڵێن:

3«با کۆتەکانیان بشکێنین و

زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»

4ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت،

پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.

5ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات،

بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:

6«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن2‏:6 سییۆن یان زایۆن، چیاکە لە ئۆرشەلیم، وەک نازناو بۆ ئۆرشەلیم بەکاردێت.‏ داناوە،

لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»

7من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم:

پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی،

من ئەمڕۆ بوومە باوکت.

8داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت،

ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.

9بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و

وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»

10بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن،

سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.

11بە ترسەوە یەزدان بپەرستن،

بە لەرزەوە دڵخۆش بن.

12کوڕەکە ماچ2‏:12 ماچکردنی پێی کوڕی پاشا وەک ملکەچبوونی.‏ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و

لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن،

چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش.

خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.